سینەما

بەوێنە...ناسراوترین ئەستێرەکانی بۆڵیوود دوای ھاوسەرگیری کردن توانیان سەرکەوتوو بن

لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ئەستێرەکانی بۆڵیوود زۆربەیان بەر لە دەست پێکردنی بواری ھونەری گرنگییان بە لایەنی ژیانی تایبەتی داوە، ھەروەکو ئەمانەی خوارەوە:
1

*"ئەمیرخان" ئەکتەر، بەر لەوەی بچێتە ناو جیھانی ھونەر، ژیانی ھاوسەرێتی لەگەڵ ھاوسەری یەکەمی "رینا" پێکھێنابوو، بەھۆی ئەوەی تەمەنی یاساییان تێنەپەڕاندبوو بۆ ھاوسەرگیری کردن، بۆیە بە نھێنی ھاوسەرگیرییەکەیان مایەوە.

2

* "سانی لیۆن" ئەکتەر، ھاوسەرگیری لەگەڵ "دانیل ویبەر" پێکھێنابوو، لە دواییدا پێشنیاری بەشداریکردنی فیلمی"جیسم ٢"ـی بۆ کرا، بووە ھۆکاری ناسراوی و بڕیاریدا بەردەوام بێت لە کاری ھونەری.

3

*"سەیف عەلی خان" ئەکتەر و ھاوسەرەکەی "ئەمیرتا سینگ" خانمە ئەکتەر، لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمی "بێ خودی" یەکدیان ناسی، کە ئەمەیش بە یەکەم فیلمی ھونەرمەند دادەنرێت، ھەرچەندە بە فیلمێکی سەرکەوتوو دانەنرا بەڵام توانی ھاوسەرگیری تێدا ئەنجام بدات، لە دواییدا سەرکەوتنیش بە دەست بھێنێت.

4

*"شارۆخان" ئەکتەر بە کاری تەلەڤزیۆنی دەستی پێکرد، بەڵام ھونەرمەند لەو ساڵەدا ھاوسەرگیری ئەنجامدا کە بۆ یەکەمجار بەشداری لە فیلمی بۆڵیوود کرد.

5

*"مالیکا شویرت" خانمە ئەستێرە، بەر لە ھاوسەرگیری وەکو فەرمانبەر کاری دەکرد، بەڵام دوای ھاوسەرگیری لەگەڵ "کاران سینگ" ئەکتەر بڕیاریدا کاری ھونەری ئەنجام بدات، بەڵام لەدوای ناسراوی بڕیاری جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەیدا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟