شانۆ

بەوێنە... باشترین خانمە ئەکتەری کورد دیاریکرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ئاھەنگی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی شانۆی سلێمانی بۆ دەقی کوردی بەڕێوەچوو کە باشترینەکانی فێستیڤاڵ دیاریکرا.
1
ئەگەرچی بڕیاربوو لە فێستیڤاڵ خەڵاتی باشترین دەق بۆ یەکەم و دووەم و سێیەم ھەبێت، بەڵام لێژنەی دەق بەھۆی لاوازی دەقەکانی بۆ ئەمساڵ باشترینەکانی خەڵات نەکرد.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بەخشرایە خانمە ئەکتەر "شیلان عەبدوڵا" لە شانۆگەری "بەردی سەبووری" کە لە نووسینی "دڵشاد حسێن"بوو"

2

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بەخشرا بە "ھەڵشۆ عوسمان" لە شانۆیی "نوسینەوەی یادەوەری ونبویەک".

3

خەڵاتی باشترین دەرھێنان و بەرھەم بەخشرا بە "بەرزان محەمەد" بۆ شانۆیی "بەردی سەبوری".

4

خەڵاتی باشترین سینۆگرافیا درا بە شانۆیی "نوسینەوەی یادەوەی ونبویەک" دەرھێنانی "گۆران ئەکرەم"

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟