سینەما

بەوێنە... ئەم ئەستێرانەی بۆڵیوود ڕەنگی چاویان جیاوازە

ئەستێرەکانی بۆڵیوود بەوە ناسراون کە ڕەنگی چاویان زیاتر ڕەش و قاوەییە، بەڵام ھەندێکیان ڕەنگی چاویان ڕەنگدارە و جیاوازن، لە ڕێگەی ئەم وێنانەوە بیانبینن:
1

*ئیشواریا رای: ئەستێرەی ھیندی و شاجوانی پێشوو، بەوە ناسراوە خاوەن چاوێکی ڕەنگ سەوزی ئەفسوناوییە، ھەر بۆیە ھەردوو چاوی بەخشیوە بە بانکی چاو بۆ نابینایان.

2

*ھیریسیک روشان: بە جوانترین ئەستێرەی گەنجی بۆڵیوود ناودەبرێت، خاوەنی دوو چاوی سەوزە بەھەمان شێوە ھەردوو چاوی بەخشیوە بە بانکی چاو بۆ نابینایان.

3

*کارینا کاپوور: خاوەنی چاوێکی سەوزە و ڕووخسارێکی ئەسمەرە.

4

*شینی ئەھۆجا: لە ماوەی پێشوودا ئەم ئەستێرەیە بەوە تاوانبار کرا، کەوا بەھۆی کەیسی گێچەڵکردن بە کەسێک کەوتە زیندان، ئەمیش بە ھەمان شێوە خاوەن چاوێکی ڕەنگ ھەنگوینییە.

5

*کاریشما کاپوور: بە ھەمان شێوەی خوشکەکەی "کارینا" ڕەنگی چاوی جیاوازە، بەڵام ڕەنگی چاوی شینی کاڵە.

6

*سەیدھانس کاپوور: ئەویش بەھەمان شێوە ڕەنگی چاوی ھەنگوینییە.

7

*ڕانی موخەرجی: خاوەن چاوێکی ڕەنگ ھەنگوینی سەرنجڕاکێشە.

8

*ساشا ئاغا: ڕەنگی چاوی شینی بەلای ڕەساسی، ئەویش بە بۆماوەیی لە دایکییەوە "سەلما ئاغا" ئەکتەری بۆڵیوود بۆی ماوەتەوە.

9

*ساریکا: چاوەکانی ئەم ئەستێرەیە زۆر ناوازەیە و بەڕەنگی سەوزە.

10

*سیلینا جیتلی: شاجوانی پێشووی وڵاتی ھیندی و ئەکتەری ھیندی، ڕەنگی چاوەکانی سەوز بەلای شینە.

11

*سینھا سیلال: چاوی سەوزە و ھاوشێوەی ڕەنگی چاوی "ئیشواریا رای"ـیە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟