ھەمەڕەنگ

بەوێنە...ئەم ئەستێرە عەرەبییانە تەنھا خاوەنی منداڵی کوڕن

ژمارەیەک لە ھونەرمەندانی عەرەب تەنھا خاوەنی منداڵی کوڕن، بەڵام ھەروەکو ئەوانەی کە خاوەنی منداڵی کچن، خۆشیان لە باوکایەتی و دایکایەتی بینیوە، لەوانەیش:
1

*"کازم ساھیر" گۆرانیبێژ لە ھاوسەری پێشووی خاوەنی دوو کوڕە، ھەرچەندە ویستویەتی دووبارە ھاوسەرگیری بکاتەوە و ببێتە منداڵی دیکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

2

*"ئەنغام" گۆرانیبێژ، لە ھەردوو ھاوسەری پێشووی بووەتە خاوەنی دوو منداڵی کوڕ بە ناوەکانی "عەبدولرەحمان" و "عومەر".

3

*"سۆلاف خوارجی" ئەکتەری سوری، خاوەنی دوو کوڕە لە "وائیل ڕەمەزان"ـی ھاوسەری.

4

*"خالد و لوئەی " ھەردوو کوڕە ھەرزەکارەکەی "ڕاغب عەلامە" گۆرانیبێژن.

5

*"موستەفا قەمەر" ئەستێرەی میسری خاوەنی دوو کوڕە بەناوەکانی "تەیام و ئەیاد".

6

*"نادین راسی" ئەستێرەی لوبنانی، خاوەنی سێ منداڵی کوڕە.

7

*"دیما بەیاعە" خانمە ئەکتەری سوری خاوەنی دوو منداڵی کوڕە لە ھاوسەری یەکەمی "تەیم حەسەن" ئەکتەر.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟