سینەما

بەوێنە...دەرکەوتنی خانمە ئەستێرەکانی بۆڵیوود لەکاتی ئەنجامدانی گەشت

خانمە ئەستێرەکانی بۆڵیوود لەھەر بۆنە و ئاھەنگێکدا شێوازی دەرکەوتنییان دەگۆڕن، بۆ ئەنجامدانی گەشت کردنیش ھەریەکەیان ستایلی تایبەتی خۆی ھەیە:
1

*کاترینا کیف: بەوە ناسراوە لەکاتی گەشت کردندا پێڵاوی شێوە پووت لەپێ دەکات، ھەروەھا جلوبەرگەکانی زیاتر بە ڕەنگی ڕەش ھەڵدەبژێرێت، ھیچ ماکیاژێکیش ئەنجام نادات.

2

*ئەنکوشما شارما: بەوە ناسراوە کە لەکاتی گەشتکردندا زۆر شیکە، زیاتریش پانتۆڵی کابۆی "جینز" دەپۆشێت.

3

*سونام کاپوور: بەوە ناسراوە لە چاو خانمە ئەستێرەکانی دیکەی بۆڵیوود زیاتر گرنگی بە دەرکەوتنی دەدات، بۆیە بەردەوام بەپێی مۆدە جلوبەرگەکانی بۆ گەشتکردن ھەڵدەبژێرێت.

4

*دیپیکا پادیکۆن: ئەم خانمە ئەکتەرە بەوە جیادەکرێتەوە زۆر سادەیە لە کاتی گەشتکردندا، ھەروەھا پشت بە دوو پارچەی سادە دەبەستێت.

5

*پریانکا چۆپرا: بەوە جیادەکرێتەوە گرنگییەکی زۆر بە دەرکەوتنەکانی دەدات، ھەروەھا بۆ ئەنجامدانی گەشتیش ستایلی جلوبەرگی ڕۆژانە ھەڵدەبژێرێت.

6

*عەلیا بەھات: ھەڵبژاردەی زۆر سادەیە بۆ گەشتکردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا زۆر شیکە، زیاتریش پانتۆڵی کابۆی "جینز" دەپۆشێت.

7

*کارینا کاپوور: بەوە جیادەکرێتەوە زۆر بوێرانەیە، ئەم جۆرە جانتایەش لە کاتی گەشتکردنیدا بۆ زۆربەی شوێنەکان لە دەستی دەگرێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟