دراما

بە وێنە...پێنج لە گرنگترین ھەواڵەکانی ھەفتەی ڕابردووی ئەستێرەکانی تورک

جیابوونەوە و ئاھەنگێڕان و وەرگرتنی خەڵات بە دیارترین ھەواڵەکانی ھەفتەی ڕابردووی ئەستێرەکانی تورک دادەنرێن، گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:
1

*بە شێوەیەکی فەرمی "مێرڤی بولگور" ئەکتەری تورک ناسراو بە "سوڵتان نۆریبانۆ" لە ھاوسەرەکەی "موراد داکیتش" گۆرانیبێژ جیابووەوە.

2

*"مەریەم ئۆزەرلی" خانمە ئەکتەری تورک، بۆ خۆشەویستە کۆنەکەی "ئۆزان جۆڤان" ئەکتەر گەڕایەوە، کە لە درامای "حەریم سوڵتان" بە یەکەوە کارە ئەکتەریان دەکرد، بەر لە دوو ساڵ دەستی پێکرد و بە بێ ھۆکار بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بوو لە دواییدا جیابوونەوە.

3

*"کەرەم بۆرسین" ئەکتەری تورک، بووە خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی"سیئۆل" بۆ دراما.

4

*درامای "بوێر و جوان" بووە خاوەنی باشترین خەڵاتی دراما لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی"سیئۆل" بۆ دراما.

5

*"نیلای دەنیز" خانمە ئەکتەر، چووە نو ژیانی ھاوسەرێتی لەگەڵ "ئارتەچین کارابلوت" دەرھێنەر.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟