دراما

گەشتکردن و سکپڕی و چیرۆکی ئاشقانە گرنگترین ھەواڵی ئەستێرەکانی تورک بوو لەم ھەفتەیەدا

لەم ھەفتەیەدا چەند ئەستێرەکانی تورک بە ڕووداوی جۆراوجۆر تێپەڕین، کە سەرجەمیان پەیوەست بوون بە ژیانی تایبەتی، ئەمانەیش گرنگترینن:
1

*"توبا بیوکستۆن" ئەستێرەی تورک، لەگەڵ خۆشەویستەکەی "ئومێد ئێڤیرجان" سەرمایەدار بە شەقامەکانی پاریس پیاسەیان کرد، وێنەیەکیان بە نھێنی بڵاوکردەوە.

2

*"خالد ئەرگەنتش" ئەکتەری تورک، ناسراو بە "سوڵتان سلێمان" بەرگری لە "بیرگوراز کۆریک" ئەکتەر و ھاوسەرەکەی کرد، بەوەی نەبووەتە ھۆکاری جیابوونەوەی لە ھاوسەری یەکەمی.

3

*"بورجو بیریجیک" ئەکتەر، بۆ یەکەمجار لەگەڵ خۆشەویستەکەی "ئەلبران دۆیماز" ئەکتەری تورک دەرکەوت، کاتێک بە شەقامەکان بە یەکەوە دەسوڕانەوە و دەستی یەکدیان گرتبوو.

4

*"فایزە ئەقتان" خۆشەویستە نوێیەکەی "ئۆزجان دەنیز" ئەستێرەی تورک لە قۆناغی مانگی دووەمی سکپڕییە.

5

*"مێرڤی بولگور" ئەکتەری تورک ناسراو بە "سوڵتان نۆریبانۆ"، دوای جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەی بە ھەفتەیەک، سەردانی وڵاتی فەڕەنسای کرد.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟