ھەمەڕەنگ

بەوێنە...ئەم ئەستێرانە ھەوڵی خۆ کوشتنیان داوە لە ماوەی ڕابردوو

ژیانی ئەستێرەکان تەنھا خۆشی نییە، بە پێچەوانەوە ھەندێکیان تووشی کێشەی گەورە بوونەتەوە، بە جۆرێک پەنایان بۆ خۆکوشتن بردووە، لەوانەیش:
1

*ئالتون جۆن: دڵتەنگی و خەمۆکی وایکرد گۆرانیبێژ ساڵی ١٩٧٢ پەنا بۆ خۆ کوشتن ببات، دوای جیابوونەوەی لە "لیندا ودرۆ"، بۆیە خۆی دایە بەر گازی ماڵەکەی، بەڵام ھاوڕێکەی "بیرنی تاوبین" شاعیر ڕزگاری کرد.

2

*ئۆپرا وینیڤەری: ساڵی ١٩٨٢ خانمی پێشکەشکار ھەوڵی خۆ کوشتنی دا، دوای ئەوەی زانی خۆشەویستەکەی ھاوسەری ھەیە و خاوەنی منداڵە، بۆ ئەمەیش ویستی بە ئۆتۆمبێلەکەی ڕووداوێک بکات، بۆیە خۆی بە دارێکدا کێشا، بەڵام لە دواییدا ئەمە وەکو یادگارییەک مایەوە.

3

*ھالی بێری: خانمە ئەستێرەی ھۆڵیوود ئاشکرایکرد، کە ساڵی ٢٠٠٧ دوای شکست ھێنانی لە ھاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ "دێڤد جاستیس" یاریزانی بەیسبۆڵ، بۆیە گازی دوانە ئۆکسیدی بردە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و ویستی خۆی بکوژێت، بەڵام لە دواییدا وێنەی دایکی ھاتە بەرچاوی و ھەستی بە خۆپەرستی کرد، بۆیە بڕیاریدا بژیت.

4

*پرینتی سپیرز: ئەستێرەی پۆپ، ساڵی ٢٠٠٦ دوای لە دایکبوونی منداڵی دووەمی "جایدین" ویستی خۆی لەو پاڵەپەستۆ دەروونییە ڕزگار بکات بە ڕێگەی خۆ کوشتن، بەڵام لە دواییدا لە لایەن ھاوڕێکەی ڕزگارکرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟