ھەمەڕەنگ

بەوێنە... ٢٠ ئەستێرەی تورک لە ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیرییان ئەنجامداوە

٢٠١٦ یەکێکبوو لەو ساڵانی زۆرترین ئەستێرەی تورک ھاوسەرگیری تێدا ئەنجامدا، لێرەدا بەوێنە ئەو ئەستێرە تورکانە ببینە کە لە ٢٠١٦ ھاوسەرگیریان ئەنجامدا:
1

* لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٦ ئەستێرەی بەناوبانگی تورک "کیڤانش تاتلیتۆگ" ناسراو بە "موھەنەد" لەگەڵ نمایشکاری جلوبەرگ "باشاک دیزار" لە ڕۆژی ١٩ـی شوبات لەشاری پاریس ھاوسەرگیرییان کرد.

2

* ھەر لەھەمان ڕۆژدا ئەستێرە "بورجۆ کارا" لەگەڵ ئەستێرە "فیرات بارلاک" لەوڵاتی بەلیجیکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ھاوسەرگیری کرد.

3

* لە ٢٠ـی مانگی شوبات ئەستێرە "ھێلین ئەڤشار" خوشکی بچووکی "ھولیا ئەڤشار" ھاوسەرگیری لەگەڵ سەرمایەدار "سەرحان بۆرا" ئەنجامدا، سەیری ئەو پەیوەندییە لەوەدا بوو، دوای ٢٣ ڕۆژ لەخۆشەویستی ھاوسەرگیریان کرد.

4

* لە ١٤ـی مانگی شوبات گۆرانیبێژ "مەحسون کرمزی" لەوڵاتی ئەمریکا ھاوسەرگیری لەگەڵ پارێزەری تورک "ئیجا بینای" ئەنجامدا، دوای یەک ساڵ لەخۆشەویستی.

5

* ئەستێرە "ئیسماعیل حاجی ئۆغلۆ" دوای ماوەیەکی کەم لەتەڵاقدانی ھاوسەری یەکەمی، لەگەڵ ڕاھێنەری سەماکردن "دیۆجۆ کایا" لەڕۆژی پێنجی شوبات ھاوسەرگیری ئەنجامدا.

6

* لە شەشی مانگی ئایار ئەستێرەی تورک "تارکان" لەگەڵ خۆشەویستەکەی "بینار دیلیک" ھاوسەرگیری ئەنجامدا.

7

* لە١٤ـی مانگی ئایار ئەستێرەی بەناوبانگی تورک "کینان ئەزمیرال" لەگەڵ خۆشەویستەکەی "سینام کۆبال" ھاوسەرگیری ئەنجامدا.

8

* ھەر لەو ڕۆژەدا خانمە ئەستێرە "ئێزجی ئەیوب" ناسراو بە "سوڵتان ئەبیکا" لەگەڵ ئەستێرە "کان یەلدریم" ھاوسەرگیری کرد.

9

* لە ٢٣ـی مانگی ئایار ئەستێرە "سینام ئۆزتورک" بۆ جاری سێیەم ھاوسەرگیری کردەوە، ئەمجارەیان لەگەڵ "موستەفا ئۆلسۆ" بوو.

10

* لەڕۆژی سێی مانگی حوزەیران ئەستێرە "ئیبرۆ ئۆزکان" ناسراو بە "دیلارا" لەگەڵ خۆشەویستەکەی ئەستێرە "یۆرگوزلا" ھاوسەرگیری کرد.

11

* لە ١١ـی حوزەیران سوپەر ستاری تورک "گوڵشان" ھاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی "چولاک ئۆغلۆ" ئەنجامدا.

12

* لە ڕۆژی ھەشتی مانگی تەمووز ئەستێرە "ناسلیھان ئەتاگوڵ" ناسراو بە "نیھان" ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرە "قادر دۆغلۆ" ئەنجامدا.

13

* لە ٢٣ـی مانگی تەمووز ئەستێرە "تەیمور ئەفجار" ناسراو بە "عارف"ـی درامای "وێستگەی تەکسی" لەگەڵ ئەستێرە "ئەیدا ئۆزەرکان" ھاوسەرگیری کرد.

14

* لەڕۆژی ٢٤ـی تەمووز ھەردوو ئەستێرە "فیرات ئەلبیرام" و "جەیدا کەسابالی" ھاوسەرگیریان کرد.

15

* لەڕۆژی ٣٠ مانگی تەمووز شاجوانی دەریای ناوەڕاست "بۆرجۆ بیریجیک" لەگەڵ خۆشەویستەکەی "ئیمرە یەکتین" ھاوسەرگیری کرد.

16

* لەڕۆژی پێنجی مانگی ئاب ئەستێرە "ئیلڤین لیڤینلار" لەگەڵ ئەستێرە "بولونت کۆجامان" ھاوسەرگیری کرد.

17

* ئەکتەر و گۆرانیبێژ "جۆکھان تیبی" لەڕۆژی ٢١ـی ئاب لەگەڵ خۆشەویستەکەی "ئێلین ئۆزار" ھاوسەرگیری کرد.

18

* ھەر لەھەمان ڕۆژدا "بیریک ئۆکتای" ناسراو بە "موراد"ـی درامای "وێستگەی تەکسی" لەگەڵ ئەستێرە "مێرڤی شارابشی" ھاوسەرگیری ئەنجامدا.

19

* ھەردوو ئەستێرە "سەلما شیلیک" و "سینان چیفتچی" لەڕۆژی ٢٩ـی ئاب ھاوسەرگیریان کرد.

20

* ھەردوو ئەستێرە "ئیمرە ئایدن" و "ئەیدا کۆکسێل" لەڕۆژی نۆی ئەیلول ھاوسەرگیریان کرد.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟