سینەما

بەوێنە... قۆناغەکانی ژیانی"کارینا کاپوور" بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونییەوە

ڕۆژی "٢١"ـی ئەیلول دەکاتە ڕۆژی لە دایکبوونی "کارینا کاپوور" ئەستێرەی بۆڵیوود ھاوکاتیشە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییز، ئەمەیش قۆناغەکانی ژیانییەتی:
1

*"کارینا کاپوور" یان ناسراوە بە "کارینا کاپوور خان" لە خانەوادەی "کاپوورییەکان" لە ساڵی ١٩٨٠ لەوڵاتی ھیند لەدایکبووە.

2

*"کارینا کاپوور" ئەستێرەی بۆڵیوود نەوەی "ڕاج کاپوور" دروستکەری فیلمی ھیندییە، ھەروەھا لە خێزانەکەیان چەندین ئەکتەری ناسراوی تێدا ھەڵکەوتووە، وەکو خوشکەکەی "کاریشما کاپوور" و "ڕانبیر کاپوور" و "ڕیشی کاپوور".

3

*سەرەتای کارکردنی بۆ ساڵی ٢٠٠٤ دەگەڕێتەوە، لەو کاتەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ "شاھید کاپوور" ئەکتەر ھەبوو، ھەروەھا لە چەندین فیلم بە یەکەوە ڕۆڵیان بینی و بوونە دوو ئەستێرەی ناسراو، بەڵام ئەم پەیوەندییە کۆتایی پێھات.

4

*دوای ئەوەی لە "شاھید کاپوور" ئەکتەر جیابووەوە خانمە ئەکتەر توانی ببێتە یەکەمی بۆکس ئۆفیس و شەش خەڵاتی بە نرخ بە دەست بھێنێت.

5

*ساڵی ٢٠٠٨ خانمە ئەکتەر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ "سەیف عەلی خان" ئەکتەر دەستی پێکرد، کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ ھاوسەرگیرییان ئەنجامدا، بەیانی ڕۆژی ٢٠ کانونی یەکەم بوونە خاوەنی کوڕێک، کە ناویان لێنا "تەیمور".

6

*"تەیمور" لە ئێستەدا تەمەنی ١٠ مانگانە، ئەمەیش نوێترین دەرکەوتنەیەتی.

7

*کۆتا کاری "کارینا کاپوور" بریتییە لە بەشداریکردنی فیلمی "ڤێری دی ویدینگ" کە بە یەکەم فیلم دادەنرێت لە دوای لە دایکبوونی منداڵەکەی بەشداری تێدابکات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟