خێزان

بەوێنە... کۆرپەلە تا قۆناغی تەمەنی یەک ساڵی چۆن شتەکانی دەوروبەر دەبینیت؟

ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ـی بەریتانی، ڕاپۆرتیکی وێنەیی تایبەتی ئامادەکردووە دەربارەی چۆنیەتی بینینی کۆرپەلە بۆ شتەکانی دەوروبەری.
1

*کۆرپەلە لەسەرەتایی لەدایکبوونییەوە بەڕەنگی ڕەش و سپی دەبینێت، لەگەڵ ئەوەیشدا شتەکان بەشێویەکی ناڕوون دەبینێت، بەھۆی گەشەنەکردنی خانە دەمارەکانی مێشک.

2

*لەگەڵ تێپەڕبوونی مانگی یەکەم، یەکەم ڕەنگ کە کۆرپەلە جیایدەکاتەوە و دەیبینێت ڕەنگی سوورە، بەھۆی ئەوەی ھەر پێنج ھەستەکە لەم قۆنماغەدا گەشەدەکەن، مێشکیش لەم کاتەدا تەنھا ئەو ڕەنگە جیادەکاتەوە.

3

*بۆ ئەم مەبەستە "رۆمیش ئەنگناوێلا" پزیشکی بواری چاو، بەدانانی کۆمەڵێک وێنەی جوڵاو لەژێر تەکنیکی “GIF” گۆڕانی بینایی چاوەکان لەمانگی یەکەم بۆ مانگی ١٢ ڕوون دەکاتەوە.

4

*"ئەنگناوێلا" پزیشکی چاو ڕوونی کردووەتەوە، گەشەکردنی بینینی چاوەکان بەپێی گەشەکردنی کۆرپەلە وێنەکان بەشێویەکی ڕوونتر دەبینێت.

5

*سەرەتایی مانگی سێیەم، کۆرپەلە دەتوانێت زیاتر ڕەنگە ڕەشەکان لەیەکدی جیابکاتەوە زیاتر لەڕەنگە کاڵەکان، ھەروەھا ڕەنگە بنەڕەتییەکانیش دەتوانێت جیادەکاتەوە.

6

*بەڵام لەمانگەکانی دواتر کۆرپەلە دەتوانێت کۆمەڵێک شتی ڕەنگاوڕەنگ جیابکاتەوە، بەڵام دایکان و باوکان لەڕێگەی پێکەنینی منداڵەکانیان بۆ ڕەنگێکی دیاریکراو دەتوانن بزانن کە کامە ڕەنگ زیاتر لەیەکدی جیابکەنەوە.

7

*لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی مانگی چوارەم کۆرپەلە دەتوانێت بەدووری ١٠ ئینج، ھەروەھا دەتوانێت شتەکان بەدەست و بەچاوەکان لەیەکدی جیابکاتەوە.

8

*لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی نۆیەم، جگەلەوەی کۆرپەلە توانای ھەیە شتەکان بەبینین و بەدەست لەیەکدی جیابکاتەوە، شتە ڕەنگاو ڕەنگەکان زیاتر سەرنجی ڕادەکێشێت.

9

*لەگەڵ تێپەڕێنی مانگەکانی کۆتایی بینایی چاوەکان زیاتر ڕوون دەبێتەوە، زیاتریش ھەوڵ دەدات شتەکانی دەوروبەر بدات، ھەروەھا بەدووری ١٢ ئینج شتەکان لەیەکدی جیادەکاتەوە.

10

*بۆ ئەم مەبەستە پزیشکان ڕایدەگەیەنن کە دەبێت دایکان و باوکان لەسەرەتایی مانگەکانی یەکەم زیاتر ڕەنگە پاستێلەکان پیشانی منداڵەکانیان بدەن، پاشان ڕەنگە زەقە جیاوازەکان.

11

*لەھەڵبژاردنی ڕەنگی جلوبەرگەکانیش بەھەمان شێوە دەبێت زیاتر ڕەنگاوڕەمگ بن.

12

*لەژوورەکەیدا پێویستە دیوارەکان و دەوروبەرەکەی زیاتر ڕەنگاوڕەنگ بێت، بۆ ئەوەی توانای بینیان زیاتر بەھێز بێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟