سینەما

بەوێنە... نەشتەرگەری جوانکاری کاردانەوەیەکی نەرێنی لەسەر ئەم خانمە ئەستێرە بۆڵیوودانە ھەبووە

بەدرێژایی کات خانمانی بۆڵیوود ڕکابەرایەتی دەکەن، تاکو شێوازی ڕووخساریان بە شێوەی سروشتی بمێنێتەوە، بەڵام ئەمانەی خوارەوە سەرکەوتوو نەبوونە:
1

*"گوری خان" دیزاینەر و ھاوسەری "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود، لە ڕابردوودا یەکێک بووە لە خانمە جوانەکان، بەڵام بە نەشتەگەری جوانکاری و کرداری بۆتۆکس، شێوەی ڕووخساری تێکداوە.

2

*"ئەنوشکا شارما" لە ماوەی ڕابردوو خاوەن لێوێکی تەنک و باریک بوو، بەڵام ئەگەر تێبینی بکەن، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لێوەکانی چەندین جار ڕەخنەی لێگیراوە.

3

*"پرینتی زینتا" ئەستێرەی بۆڵیوود، یەکێک لەو ھۆکارانەی بووە ھۆکاری ناسراوی ئەوە بووە کە خاوەن ڕووخسارێکی سروشتی جوانە، بەڵام لەم کۆتاییەدا چەند نەشتەرگەرییەکی بۆ ڕووخساری ئەنجامدا، بەشێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕانکاری لە ڕووخساری تێبینی دەکرێت.

4

*"پریانکا چۆپرا" ئەستێرە و شاجوانی گەردوونی، لەو کاتەی بووە شاجوان، دواتریش کە لە بواری ھونەری کاریکرد، نەشتەرگەری بۆ لووتی ئەنجامدا، بەمەیش لێوەکانی زیاتر پڕ و گەورەتر دەرکەوت.

5

*"سەردیڤی" ئەکتەری ناسراوی بۆڵیوود، بە یەکێک لە کۆنترین ئەو ئەکتەرانە دادەنرێت، کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ڕووخساری ئەنجامداوە، بەڵام وا ھەست دەکرێت کە سروشتی جوانییەکەی لە دەستداوە.

6

*"شیلبا شیتی" بە یەکێک لەو ئەکتەرانە دادەنرێت، کە لەماوەی ڕابردوو جوانییەکی مامناوەندی ھەبووە، بۆ ئەمەیش بڕێکی زۆر لە دارایی خەرج کرد، تاکو شێوازی ڕووخساری چاک کردەوە، بەڵام زۆربەی کات بە ھۆی خراپی نەشتەگەرییەکانی تووشی ڕەخنە بووەوە.

7

*"کارینا کاپوور" ئەستێرەی بۆڵیوود، یەکێکە لەو خانمانەی کە بەوە ناسراوە خاوەن جوانییەکی سروشتییە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوو ھەوڵیدا ناوچەی چەناگە و شەویلگەکانی ڕێک بخات، بەمەیش زۆربەی کەس پێیان وابوو، شێوەی ڕووخساری بەم نەشتەرگەرییە گەورەتر دەرکەوتووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟