ھەمەڕەنگ

بەشێک لە ئەستێرەکانی تورکیا چ نەخۆشییەکیان ھەیە؟

لەم ڕاپۆرتەدا باس لە بەشێک لەم ئەستێرانەی تورک دەکەین کە بەدەست نەخۆشییەکی دیاریکراو دەناڵێنن، ھەندێکیشیان توانیویانە تاڕادەیک بەسەریدا زاڵبن:
1

* ئەستێرە "کیڤانش تاتلیتۆگ" ناسراو بە "موھەنەد" بەدەست نەخۆشی تەنگی ھەناسە لەکاتی نووستندا دەناڵێنێت، بۆیە ئەگەر چارەسەری نەکات پزیشکانی پێیان ڕاگەیاندووە دەبێتە ھۆی خنکانی.

2

* ئەستێرە "بێرین سات" ناسراو بە "سەمەر" یان "فاتمە" بەھۆی قرتاندنی نیۆکەکانی بەددانەکانی، بەردەوام دەرمانی چارەسەر بەکاردەھێنێت بۆ وازھێنانی لەمخووە.

3

* گۆرانیبێژی تورک "سرتاب ئەرینار" بەھۆی نەخۆشی ھەوکردنی قۆڵۆن چەندین ساڵە چارەسەر لەوڵاتی ئەمریکا وەردەگرێت.

4

* گۆرانیبێژ "سازان ئاکسۆ" بەدەست نەخۆشی دەروونی و توڕەیی بەشێوەی بەردەوام دەناڵێنن، بۆیە بەردەوام چارەسەر بەکاردەھێنێت.

5

* گۆرانیبێژ "ئیبرۆ گوندوش" نەخۆشی شێواوی دەمارەکانی خوێنی مێشکی ھەیە، بۆ ئەم مەبەستە نەشتەرگەری ئەنجامداوە.

6

* ئەستێرە "ھازال کایا" بەھەمان شێوە خووی نەخۆشی قرتاندنی نینۆکەکانی ھەیە، بەتایبەتی کاتێک پاڵەپەستۆی دەروونی زیاد دەبێت، بۆیە چارەسەری بەدەرمان وەردەگرێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟