سینەما

بەوێنە...ناسراوترین پەیوەندی ھاوڕێیەتی لە نێوان ئەستێرەکانی بۆڵیوود

ڕکابەرایەتییەکی گەورە دەبینرێت لە نێوان ئەستێرەکانی بۆڵیوود لە پێناو مانەوەی پەیوەندی ھاوڕێیەتییان، ئەمانەیش دیارترین ئەو پەیوەندییە ھاوڕێیەتییانەن:
1

*"گوری خان" دیزاینەر و ھاوسەری "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود لەگەڵ "کاران جەوھەر" ئەستێرە، بۆ ماوەیەکی درێژ بە نھێنی مایەوە، بەھۆی ئەو ناکۆکییانەی کە لە نێوان "شارۆخان" و "کاران" بوونی ھەبوو، بەڵام دوای چەند ساڵێک پەیوەندیەکەیان بە ئاشکرا ھەستی پێکرا، دوای ئەوەی خانمە دیزاینەر دەستی کرد بە دیزاینی ژووری منداڵە تازە لە دایکبووەکەی "کاران".

2

*"ئەبھیشیک باباچان" ئەکتەر و "ئەسکەندەر خێر" لە منداڵییەوە ھاوڕێی نزیکی یەکدین، تاکو ئێستەیش پەیوەندییان لە یەکدییەوە نزیکە.

3

*"جاکلین فرناندیز" و "سونام کاپوور" ئەستێرانی بۆڵیوود، ماوەی چەند ساڵێکە بوونەتە ھاوڕێی نزیکی یەکدی، ھەروەھا "جاکلین" ناوی "سونام" بە "سونز" بانگ دەکات، وە "سونام" ناوی "جاکلین" بە "جاک" بانگ دەکات.

4

*"پرینتی زینتا" و "ئیشواریا رای" ئەستێرانی بۆڵیوود، ماوەی چەند ساڵێکە بە نزیکترین ھاوڕێ دادەنرێن، لە زۆربەی بۆنەکانیش بەیەکەوە دەبینرێن.

5

*"دیپیکا پادیکۆن" و "شوھانا گوسوامی" ئەکتەرانی بۆڵیوود، پەیوەندی ھاوڕێیەتیان لە فیلمی "برێک کی باد" دەستی پێکرد و تاکو ئێستەیش بەردەوامە.

6

*"فەرح خان" و "شارۆخان" ئەستێرانی بۆڵیوود، ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی ھاوڕێیەتییان لە فیلمێک دەستی پێکرد، دواتر بوونە ھاوبەشی کارکردن، ھەرچەندە بە ھۆی وتەیەکی ھاوسەری "فەرەح خان" دەرھێنەر و ئەکتەر لەسەر فیلمێکی "شارۆخان" ناکۆکییەک لە نێوانیان پەیدابوو، بەڵام لە دواییدا پەیوەندییەکەیان بە بەردەوامی مایەوە.

7

*"کارینا کاپوور" و "ئەمیرتا ئاروا" ئەکتەرانی بۆڵیوود، بەردەوام جێگەی باسن لە نێو جیھانی بۆڵیوود، بە جۆرێک زۆربەی بازاڕکردن و چوونیان بۆ گەشت بە یەکەوەیە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟