لە کۆتایی فێستڤاڵیش شانۆگەری "ئاو و ئاگر" کە لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە ھاتبوو ھاتە نمایشکردن، دواتریش ئاھەنگی کۆتایی فێستڤاڵ بەڕێوەچوو کە ئەگەرچی بڕیاربوو لە فێستیڤاڵ خەڵاتی باشترین دەق بۆ یەکەم و دووەم و سێیەم ھەبێت، بەڵام لێژنەی دەق بەھۆی لاوازی دەقەکانی ئەمساڵ باشترینەکانی خەڵات نەکرد.
لێرەدا پرسیاری ئێمە ئەوەیە ئاستی ئەم فێستڤاڵە چۆنبووە و ھونەرمەندانی بەشداربووی ئەم فێستڤاڵ چی لەسەر دەڵێن، ڕووی پرسیارەکانمان ئاراستەی چەند شانۆکارێک کرد، بەڵام ھەندێک بە بیانووی ئەوەی کە خۆیان لە کارەکان بەشداربوونە و نەیانویست قسەی لەسەر بکەن.
"حەمەسوار عەزیز" لەسەر ڕۆڵی ژن لەم فێستیڤاڵە گوتی: یەکێک لە سیما جوانەکانی ئەم فێستیڤاڵە دەرکەوتنی ھەندێک خانمە شانۆکاری کورد بوو کە لەوانەیش خاتوو "شیلان عەبدوڵا" بوو کە براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بوو، کە شایستەی ئەم خەڵاتە بوو، چونکە زۆر بە جوانی ڕۆڵەکەی خۆی بەرجەستەکرد، بەڵام ئەوەیش ئەوە ناگەیەنێ کە خانمە شانۆکارەکانی دیکە شایستەی ئەم خەڵاتە نەبوونە، بەڵکو ئەوانیش زۆر باشبوون و ئەدایەکی باشیان کرد، لەوانەیش خاتوو "دیدار عومەر ھەمەوەندی" لە شانۆیی "نیگای خۆکوژێک" کە بە شێوەیەکی زۆر پڕۆفیشناڵ توانی ئەدای کارەکتەرەکەی بکات، بەھەمان شێوەش خاتوو "سۆلین دڵپاک و شانیار" لە شانۆیی بیرەوەرییەکان" زۆر بە باشی بەرجەستەی ڕۆڵەکەیان کرد، وە خاتوو "ھێرۆ جەواد" لە شانۆیی "بیرەوەری ونبوویەک"، ئەم خاتوونانە توانییان بە شێوەیەکی بەرچاو لەم فێستڤاڵە دەربکەون، بەبۆچوونی من ئەم خانمانە ھەموویان شایستەی ئەوەبوون خەڵاتی باشترین ئەکتەر وەرگرن، بەڵام ئەوە فێستیڤاڵە و دەبێت یەک کەس براوەبێت، بەبۆچوونی من نەبردنەوەی خەڵات بۆ ئەم خانمانە ئەگەر بە نموونە باسی بکەین خاتوو "دیدار عومەر" لە شانۆیی "نیگای خۆکوژێک" ئەدایەکی یەکجار ڕازیکەری ھەبوو، بەڵام ھۆی ڕازی نەبوونی بینەر و لێژنەی دادوەران لە نمایشەکە بوو کە وای کرد ھیچ کام ئەکتەرەکان و نمایشەکە خەڵات نەبەنەوە، پێم وایە خاتوو "دیدار" ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردبوو و لە داھاتوویش دڵنیام دەتوانێ کاری لەوە باشتر بکات.
چۆنه بهلاتهوه؟