ھەمەڕەنگ

ئایا "سۆڤین" لە ھاوسەرەکەی جیادەبێتەوە؟

"سۆڤین"خانمە پێشکەشکاری کورد، دوای وازھێنانی لەکەناڵی "نێت" دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە لە ھاوسەرەکەی جیابووەتەوە، "سۆڤین"ـیش ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

"سۆڤین" دەربارەی جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەی لەلاپەرەی خۆی لە ئینستاگرام ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک واپێدەچێت لە ڕوونکردنەوەکە پەشیمان بووبێتەوە و ڕەشی کردووەتەوە.

 

لەروونکردنەوەکەی "سۆڤین" سەبارەت بە جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەی نوسوویەتی "بابەتێکی گرنگ کە ئەمە ڕاستییەکەیە، ویستمان خۆمان لێرەوە پێتان بڵێین کە ماوەیەکە چەندین پڕوپاگەندە لە بارەی من و ھاوسەرەکەمەوە دەکرێت کە گوایە جیابووینەتەوە، ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە، من ھێشتا و ھێشتا عاشقی ھاوسەری خۆمم و نایگۆڕمەوە بە گەورەترین گەوھەری دنیا، نە بەم پڕوپاگەندانە دەڕووخێین و کەم دەکەین وە نە ئێوەیشی پێ گەورە دەبن.

 

"سۆڤین ساڵح" لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ـە و خەڵکی شاری سلێمانییە، ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە ھاوپیشەکانی خۆی بە ناوی "زانست" کردووە، ھەروەھا پێشکەشکار بوو لە کەناڵی "نێت تیڤی".

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟