ستایل

خانمێک کارێکی سەیر ئەنجام دەدات بۆ جوانکردنی پێستی ڕووخساری

خانمێک کارێکی سەیر ئەنجام دەدات بۆ جوانکردنی پێستی ڕووخساری

خانمان ئەگەر چاو لەم خانمە پسپۆڕی جوانکارییە بکەن، چیدی پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری نابێت بۆ توندکردنەوەی پێستی ڕووخساریان.
 

پسپۆڕانی بواری جوانکاری لەم سەردەمەدا بە دوای ڕێگەی سەیر دەگەڕێن بە بەکارھێنانی کەرەستەی نامۆ، بە شێوەیەک ھەرگیز بە خەیاڵدا نایەت، ھاوشێوەی ئەم پسپۆڕە جوانکارییە کە لە ھەژماری تایبەتی  خۆی بە بەکارھێنانی شووشەی ئاو کاری توندکردنەوە بۆ پێستی ڕووخساری ئەنجام دەدات.
 

ھەروەکو لە وێنەکاندا دیارە ئەم خانمە دوو شووشەی ئاوی بە تاڵی بە دەستەوە گرتووە، سەرەکانی خستووەتە سەر پێستی بەئاڕاستەی سەرەوە دەیجوڵێنێت، ئاماژە بەوەیش دەکات ئەم کارە دەبێتە ھۆی چالاک کردنی سوڕی خوێن، لە ئەنجامدا پێستی ڕووخسار توند دەکاتەوە.
 

ھەروەھا ماڵپەڕی "ئەلوری" ئاماژەی بەوە کردووە، پزیشکانی ولایەتی "تێکساس" لەسەر ئەوە کۆکن، بەکارھێنانی شووشەی ئاو بەرھەمھێنانی پێکھاتەی "کۆلاجین" لە پێستدا زیاد دەکەن، لە ئەنجامدا پێست بە توندی دەمێنێتەوە و ناھێڵێت تووشی چرچولۆچی ببێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟