ستایل

چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژ لەسەر شێوازی "ئیشواریا رای"

چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژ لەسەر شێوازی "ئیشواریا رای"

"ئیشواریا رای" ئەستێرەی بۆڵیوود، بەوە ناسراوە یەکێکە لە خانمە ئەستێرە جوانەکانی ئەم سەردەمە، بە شێوازی ماکیاژەکەی و جلوبەرگەکانی زیاتر بووەتە جێگەی سەرنج.
 

بۆ ئەم مەبەستە ئەگەر ئارەزووی ئەنجامدانی شێوازی ماکیاژی "ئیشواریا رای" ئەستێرەی بۆڵیوود دەکەن، دەبێت بە چەند ھەنگاوێک ئەنجامی بدەن.
 

ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی ماکیاژەکە:
*کرێمی بنەڕەتی: بەپێی ڕەنگی پێستی ڕووخسارتان، تەواوی ڕەنگەکەی بکەنە یەک بە بەکارھێنانی کرێمی بنەڕەتی "کرێمی ئەساس".
*ڕەنگی لێوەکان: پێویستە ڕەنگی لێوەکان بە ڕەنگی سووری تێر بێت.
*ڕەنگی سەرچاوەکان: ڕەنگی بێجی بۆ تەواوی سەر پێڵویی چاوەکان بەکاربھێنن، پاشان ڕەنگی ئاڵتونی کاڵ بۆ سەرەوەی پێڵوەکان بەکاربھێنن.
*بۆ برژانگەکان: دەبێت ئەو جۆرانە بەکاربھێنن کە زۆر شلن و تاڵەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو پڕ دەردەخەن.
*بۆ سەر ڕوومەتەکان: ڕەنگی برۆنزی کاڵ بەکاربھێنن.
*ڕمێلی چاوەکان: بۆ ھێڵی سەرچاوەکان پێویستە ھێڵێکی ڕاستی بە پێی شێوەی چاوەکان بکێشن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟