خێزان

چۆنیەتی ڕێکخستنی کاتژمێرەکانی نووستنی منداڵان

دایکان لە سەرەتایی لەدایکبوونی کۆرپەلەکانیان ئاستەنگییەکی زۆر دەبینن بەھۆی ڕێک نەخستنی کاتی نوستنیان، بە وەرگرتنی ڕێنماییش لەم کێشەیە ڕزگاریان دەبێت.

ەموو منداڵێکی ئاسایی پێویستی بە ١٨ بۆ ٢٠ کاتژمێر نووستن ھەیە، بەتایبەتییش لە تەمەنی یەک تا دوو ھەفتەی سەرەتا، تا دەگاتە تەمەنێک پێویستە تا ھەشت کاتژمێر بخەوێنرێت.
 

بۆ ئەم مەبەستە دەبێت دایکان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بۆ ڕێکخستنی خەوی منداڵەکانیان:
*منداڵی کۆرپەلە لەکاتی ھەست کردن بە برسییەتی لە خەو ھەڵدەستن، بۆیە دایکان لەو ماوەیەدا دەبێت شیریان پێ بدەن، ھەروەھا لەگەڵ ئەوەیشدا دایکان دەبێت ڕەچاوی پێدانی شیر بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بکەن.
*ھەموو منداڵێک شێوازێکی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ نووستن، بۆ نموونە ھەندێک منداڵ بە دەنگ و جووڵەی زۆر خێرا لە خەو ھەڵدەستێت، بۆیە لەو کاتەدا دایکان دەبێت شوێنێکی ئارام بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن.
*بۆ ئەوەی بە درێژایی شەو منداڵەکانتان بکەونە خەوێکی قووڵ، پێویستە لە کاتی ڕۆژدا کتی نووستنیان کەم بکەنەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا لە ڕۆژ چالاکی جووڵەیان لەگەڵ ئەنجام بدەن، جگەلەوەیش یەک کاتژمێر نووستنی شەوان یەکسانە بە بەرامبەر نووسنتی چوار تا پێنج کاتژمێر لەڕۆژدا.
*ئاگەداری چۆنیەتی نووستنی منداڵەکەتان ببن، بۆ نموونە زۆر نووستن لەسەر پشت ڕەنگە ببێتە ھۆی تەنگی ھەناسە و خکانی کۆرپەلە.
*تا تەمەنی شەش مانگی منداڵەکانتان لەتەنیشت خۆتان بخەوێنن، بۆ ئەوەی خێراتر ئاگەداری نووستنیان بن.
*بۆ بە ئارامی نووستن کۆرپەلەکانتان پێویستە، پێخەفی نووستنی منداڵەکانتان ھەفتانە بە سابوونی تایبەت بە منداڵان بشۆن، ھەروەھا واباشترە پێخەفەکەی لە جۆری قوماشی لۆکە بێت، جگەلەوەیش ڕەچاوی پلەی گەرمی ژوورەکە بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟