خێزان

بۆچی پیاوان ئارەزووی دەکەن ھاوسەرەکانیان بەتەمەن لەخۆیان بچووکتربن؟

بەشێکی زۆری خەڵک پرسیار لەبارەی ئەوە دەکەن کە بۆچی پیاوان ئارەزوو دەکەن ھاوسەرگیری لەگەڵ خانمانی خوارووی تەمەنی خۆیان بکەن.

ڕاستی ئەم لایەنە بۆ کۆمەڵێک ھۆکاری جەستەیی و دەروونی دەگەڕێتەوە، ھەروەھا بەپێی بیروبۆچوونی کەسانی شارەزا ئەم دۆخە بۆ چەندین ھۆکار دەگەڕێتەوە کە گرنگترینیان:
 

*یەکەمیان: زۆربەی پیاوان ئارەزوو دەکەن ڕۆڵی پاڵەوان لەژیانی خانمان بگێڕن، بەتایبەتی لەژیانی ھاوسەرێتیدا، ھەروەھا وەھا ھەژماری دەکات کەچەند لەتەمەنی خێزانەکەی گەورەتر بێت، دەبێتە ناونیشانی ڕێچکەی ژیانی ھاوسەرەکەی.
*دووەمیان: زۆربەی کات پیاوان لەبەر ھۆکاری مانەوەی خانمان بەگەنجی بۆ ماوەیەکی درێژ لەژیانیاندا ئارەزوو دەکەن لەگەڵ خانمانی بچووکتر لەخۆیان ھاوسەرگیری بکەن، بەھۆی ئەوەی خانمانی گەنج خاوەن وزەیەکی زیاترن.
*سێیەمیان: لەدیارترین ھۆکارەکان ئەوەیە پیاوان بڕوایان وایە خانمانی گەنج دەتوانن زووتر منداڵ دروست بکەن، بەمەیش دەتوانن لەماوەی ژیانیاندا بەتەندروستییەکی باشتر منداڵیان ببێت.
*چوارەمین: پیاوان کاتێک خانمی تەمەن بچووکتر لەخۆیان دەخوازن، خۆشی لەژیانی کەسایەتییان دەبینن و بەتاقیکردنەوەی جۆراجۆردا تێپەڕدەبن، لەگەڵ ئەوەیشدا پیاوان ترسیان ھەیە لەوەی لەگەڵ خانمانی کەسایەتی بەھێز پێک بھێنن، بەھۆی ئەوەی ترسیان لە ڕکابەرایەتی کردنیان ھەیە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟