جۆراوجۆر

ئامادەکردنی سەموون بەپەنیر

ئامادەکردنی سەموون بەپەنیر

پێداویستییەکان:
*٥٠٠ گرام ئارد.
*سێ کەوچک شیری وشک.
*سێ کەوچک شەکر.
*یەک کەوچک خوێ.
*چارەکە کوپێک ڕۆن.
*یەک کەوچک پیکن پاودەر.
*یەک کەوچک خومرە.
*یەک کوپ ئاوی گەرم.
*یەک کوپ پەنیری وردکراو.
*یەک زەردێنەی ھێلکە.
*کونجی بۆ سەرەکەی.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ھەموو پێکھاتە وشکەکان تێکەڵاو بکەن، بەڕۆن و ئاوەکە ھەویرەکە بشێلن.
*بۆ ماوەیەک ھەویرەکە لەشوێنێکی گەرم دایپۆشن تاکە ھەڵدێت.
*ھەویرەکە بەشێوەی پارچەی خڕی بچووک ببڕن و بڕێک پەنیری تێبکەن، پاشان بەدەستان دووبارە خڕی بکەنەوە.
*سینییەکی فڕن بەشێوەی خڕ بھێنن، دانە دانە خڕەکان لەپاڵ یەکدی ڕیزبکەن.
*بەھێلکە سەری ھەویرەکان چەور بکەن، کونجی بەسەردا بکەن.
*لەپلەی گەرمی ١٨٠ بیبرژێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟