چێشت

ئامادەکردنی شاورمای گۆشت بە شێوازی تورکی

ئامادەکردنی شاورمای گۆشت بە شێوازی تورکی

پێداویستییەکان:
*دوو کیلۆ گۆشتی بێ چەوری.
*دوو دانە پیازی وردکراو بە شێوەی درێژ.
*یەک کەوچک زەردەچەوە.
*دوو کەوچک خوێ.
*دوو کەوچک کەرەوزی وشکراو.
*یەک کەوچک زیرە.
*یەک کەوچک ھەریەک لە بیبەری ڕەش و بیبەری سپی.
*چوار کەوچک ڕۆنی زەیتون.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*لەناو دەفرێک بەھارات و خوێ و کەرەوزەکە تێکەڵاو بکەن.
*یەک کەوچک لەو پێکھاتەیە و دوو کەوچک لە ڕۆنی زەیتونەکە بکەنە سەر پیازە وردکراوەکە و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەناو ساردکەرەوە ھەڵیبگرن.
*گۆشتەکە ئەو بەھاراتەی کە ماوەتەوە بیکەنە سەری، بە ھەمان شێوە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بیکەنە ناو ساردکەرەوە.
*ئەو ڕۆنەی کە ماوەتەوە بیکەنە ناو تاوەیەک و پیازەکەی لەناو سووربکەنەوە، پاشان دەری بھێنن و لە لایەک دایبنێن.
*گۆشتەکە لەناو ھەمان تاوە سووربکەنەوە، پاشان لەگەڵ پیازەکە پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟