ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٠"ـی تەمووز

بەختی ئەمڕۆ "١٠"ـی تەمووز

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئیرەیی زۆری خۆشەویستەکەت زۆر بێزاری کردویت و لایەنی دەرونیت نائارامە بەھۆی ڕەفتارەکانییەوە، گفتوگۆی جدیی لەگەڵ بکە و لە ھۆکارەکەی دڵنیابەرەوە.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
لە ڕووی کارەکەتەوە ئەمڕۆ چەند بیرۆکەیەکی باش پێشکەش بە ھاوپیشەکانت دەکەیت و دەبیتە جێگەی شانازییان و گرنگی زیاترت پێدەدەن، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەیاد مەکە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بڕواو متمانەیەکی زۆر لە پەیوەندیە سۆزداریەکەتدا ھەیە و ھۆکارە تا گۆڕانکاری لە ژیانی تایبەتیدا بکەیت چونکە دڵنیا بویتەوە لە کەسایەتی خۆشەویستەکەت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
بەھۆی یارمەتی ھاوپیشەکانتەوە کارەکانت بە باشی دەڕوات و ھەوڵدەدەیت باشتر خۆتیان لێ نزیک بکەیتەوە تا تۆش سود بۆ ئەوان ھەبێت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
بەھۆی ھەڵدانەوەی پەڕەکانی رابردوت پەیوەندیت لەگەڵ بەشێک لە خزمەکانت تێکدەچێت، باشترە لەو کەسانە دوربکەیتەوە کە ھێشتاش بە چاوی دوژمنانەوە لێت دەڕوانن و بڕوا بە گۆڕانکاریەکانت ناکەن.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەو بڕوابونە زۆرەی بەخۆت ھەیە لە کارەکانت سەرکەوتووت دەکات ، گرنگی زیاتر بە ھاوبەشی ژیانتبدە و ھەوڵبدە زیاتر لێی نزیکبیتەوە بەتایبەت لەم ماوەدا کە بەدۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
پەیوەندییە کۆنەکەت لەیاد بکە و تێبگە کە ھەڵەی تۆ نەبووە و خۆت بە تاوانبار مەزانە، باشترە سەرلەنوێ دەستبکەیتەوە بە ژیانی ئاسایی خۆت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ماوەیەکە ھەست بە بێھێزی و لاوازبونی ماسولکەی جەستەیت دەکەیت ڕەنگە ھۆکەی بیرکردنەوە نەرێنی بێت، لەبری بیرکردنەوە وەرزش ئەنجام بدە و لەگەڵ ھاوڕێکانت کاتی خۆش بەسەربەرە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
بەبەردەوامی  ئارامی دەرونیت بپارێزە و خۆت لە گفتوگۆی توند بەدوربگرە ، ھەندێک کەس بە قازانجی تۆ قسە ناکەن و ئەگەری ھەیە چاویان لەسەر پلە ئیداریەکەی تۆ بێت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
کاتێک خۆشەویستەکەت دەبینیت ھەست بە دڵخۆشی دەکەیت و دەتەوێت بینینتان زیاتربێت باشترە لەم بارەیەوە بیروڕای ئەویش وەربگریت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
لە ھەستی خۆ بە گەورەزانین بەدوربە زیانی بۆلایەنی سۆزداری وکارەکەت دەبێت و خەڵکی زیاتر لە خۆت دوردەخەیتەوە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
لەکۆتایدا دەتوانیت بەسەر کێشەکان سەرکەویت بۆ ڕوونەدانەوەی کێشەی تر ئامانجەکانی کارەکەت دیاری بکە، خۆت لە گۆشەگیری بەدوربگرە و ھەوڵی ناسینی کەسێکبدە کە لە ئاستی تۆدابێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟