بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ ٢٠١٧ ھەندێک لەڕەنگەکانی پێشوو ھەمان ئەو ڕەنگانەن کەلە وەرزی پێشوودا بەکارھاتوون، مارکە بەناوبانگە جیھانییەکان ئەم کۆمەڵە ڕەنگەیان بۆ خانمان دیاریکردووە:
*سەوزی نەعناعی: ئەم ڕەنگە وا دەکات ڕەنگی داری سنۆبەری بەبەفر داپۆشراو بیری خانمان بھێنێتەوە.
*پەمەیی مردوو: ئەو ڕەنگە پەمەییە دەستی خانمان بەناسکی و سپی بەدەردەخات.
*ڕەنگی بریقەدار: ئەم ڕەنگە زۆر گونجاوە بۆ بۆنە و ئاھەنگەکان.
*ڕەنگی شەرابی: ئەو ڕەنگە کاتێک دەچنە شوێنە تایبەتەکانی وەکو "ئاھەنگی لەدایکبوون" زۆر گونجاوە.
*ڕەنگی پەمەیی بریقەدار: زۆر جوانە بۆ چوونە دەرەوەی ڕۆژانە.
*ڕەنگی ڕەش: ڕەنگێکی زۆر کلاسیکییە و زۆر گونجاوە بۆ شوێنە فەرمییەکان.
*ڕەنگی سوری کاڵ: گونجاوە بۆ شوێنە تایبەتەکان و کۆبوونەوە تایبەتەکان لەگەڵ ھاوڕێیان.
*ڕەنگی زیوی: زۆر گونجاوە بۆ ڕۆژانی بەفر و سەرما.
*ڕەنگی نیلی: زۆر گونجاوە بۆ ئەم وەرزە.
*ڕەنگی سەوزی سارد: زۆر گونجاوە بۆ ڕۆژانی سەرما و باران.
چۆنه بهلاتهوه؟