موزیک

گۆرانیبێژێکی لوبنانی بە تۆمەتی دەست درێژی و ماددە ھۆشبەرەکان تاوانبارە

"شارل ئەیوب" ڕۆژنامەنوسێ لوبنانی، لە ھەفتەی ڕابردووەوە بەڵگەیەکی لەسەر "عامر زیان" گۆرانیبێژ بڵاوکردووەتەوە، کەئاڵوودەبونی بە ھۆشبەرەکان دەردەخات.

بەپێی چەند ھەواڵێکی ماڵپەڕە عەرەبییەکان، "عامر زیان" گۆرانیبێژی گەنجی لوبنانی، لەئێستەدا لەناو چەند تاوانێکدایە، لەوانەیش ئاڵوودەبونی بە ماددە ھۆشبەرەکان و دەست درێژی کردنە سەر منداڵێکی کچ کە تەمەنی ١٤ ساڵانە، ھەروەھا بە فێڵ کردن ٨٠٠ ھەزار دۆلاری دزیوە، بەم مەبەستەیش دادگەی بەندینخانەی "رومیە" ناوبراو بە تۆمەتی ڕاکردنی بۆ وڵاتی دوبەی بەدواییدا دەگەڕێت.
 

ھەروەھا ئاماژەیش بەوە دەکرێت، وابڕیار بوو ھونەرمەندی گۆرانیبێژ بەر لە ١٠ بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی لوبنان و خۆی بداتە دەستی یاسا، بەڵام تاکو ئێستە نەگەڕاوەتەوە.
 

"ریمۆند خوری" ناسراو بە"عامر زیان" ساڵی ١٩٨٨ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە، تاکو ئێستەیش خاوەنی سێ ئەلبومی گۆرانییە و چەندین کلیپی تۆمارکراویشی ھەیە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟