ستایل

مانگانە ھەشتجار ئەلۆڤێرا بۆ پێستان بەکاربھێنن ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنن

مانگانە ھەشتجار ئەلۆڤێرا بۆ پێستان بەکاربھێنن ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنن

ئەگەر لەو جۆرە خانمانەن ئارەزوو دەکەن ڕووەکی "ئەلۆڤێرا" بۆ پێستا تاقیبکەنەوە، پێویستە بەشێوەیەکی دروست بەکاریبھێنن.
ماڵپەڕی "بۆڵد سکای" ئاماژەی بەوە کردووە، پزیشکانی پسپۆڕ لە بواری پێست پێیان وایە بەکارھێنانی جێلی ڕووەکی ئەلۆڤێرا گرنگییەکی زۆری ھەیە، بەوەی لە تەواوی کێشەکانی پێست ڕزگارتان دەکات.

 

بۆيه ئەگەر یەکجار ئەلۆڤێرا وەکو ڕۆتینی ژیانتان بەکاربھێنن، ئەوا بەپێی ویستی خۆتان ئەنجامتان پێ دەدات، بەڵام پێویستە دڵنیاببنەوە لەوەی بە ڕێکوپێکی بەکاریدەھێنن، نابێت ئەم ڕووەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر پێست بدەن، بەڵکو پێویستە لەگەڵ چەند پێکھاتەیەکی سروشتی تێکەڵاوی بکەن.
 

بۆ ئەم مەبەستە دەکرێت ماسکێکی تایبەتی ئامادەبکەن، ئەویش بریتییە لە تێکەڵکردنی کەوچکێک لە جێڵی ناوەوەی ڕووەکەکە، لەگەڵ کەوچکێک لە ھەنگوین و چەند دڵۆپێک لە گیراوەی لیمۆ، پێکھاتەکە لە شوێنێکی بچووکی سەر پێست تاقی بکەنەوە، لەبەر ھۆکاری ھەستیاری، پاشان تەواوی پێکھاتەکە لەسەر ڕووخسار بدەن، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بیھێڵنەوە، دواتر بە ئاو بیشۆن، پێوستە ئەم پێکھاتەیە ھەفتانە دووجار بەکاربھێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟