سینەما

فیلمی سینەمایی "محەمەد رسول اللە" لە کوردستان نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی "محەمەد رسول اللە" بۆیەکەمجار لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت، "کەی مەگەزین" بۆیەکەمجار ئاشکرای دەکات و زانیاری لەسەر بڵاودەکاتەوە

"حەسەن عەلی" بەڕێوەبەری سینەمای ڕۆیاڵ مۆڵ لە لێدوانێکی تایبەتی بە "کەی مەگەزین"ـی گووت: حەز دەکەم بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی "کەی مەگەزین" ئاشکرای بکەم، کە لە ڕۆژی دووشەممە "١٦ـی کانوونی دووەم فیلمی سینەمایی "محەمەد رسول اللە" بۆیەکەمجار لە کوردستان لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی دەست بە نمایشکردنی دەکات، چاوەڕوانی بینەرێکی زۆر لێدەکرێت، چونکە ئەم فیلمە لە ئێستەدا لە یەک کات لە ٥ھەزار ھۆڵی سینەمایی لە جیھان نمایش دەکرێت.

 

گوتیشی: فیلمەکە ماوەیەک بەردەوام دەبێت لە سینەمای ڕۆیاڵ مۆڵی شاری ھەولێر و سینەما سالم لە شاری سلێمانی.

 

فیلمی "محەمەد رسول اللە" فیلمێکی سینەمایی ئێرانییە، ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن دەرھێنەرێکی ئێرانی ەرھەمھێنراوە کەباس لەژیانی پێغەمبەر محەمەد "د.خ" دەکات لە قۆناغی منداڵی کە لەلادێی "سەعدیە" بووە مردنەکەیشی لەلادێی "ئەبوا" بووە تا ئەو کاتەی کە پێغەمبەر کۆچ دەکات بۆ شام، لەدەرھێنانی "مەجید مەجیدی"ـیە، ماوەی فیلمەکەیش دوو کاتژمێر و ٥٨ خولەکە.

 

 بۆ بینینی ڕێکلامی فیلمەکە

https://www.youtube.com/watch?v=lfr5Rj7vp1w
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟