خێزان

لە چ تەمەنێکدا کۆرپەلە دایکی دەناسێتەوە؟

کاتێک کۆرپەلە سەیری چاوەکانی دایکی دەکات و خەندەییەک دێتە سەر لێوانی، ھەموو پێیان وایە لەو کاتەدا دایکی بە ئاسانی دەناسێتەوە.

لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کۆرپەلە دەتوانێت دایکی دوای چەند ڕۆژێک لە لەدایکبوونی دایکی بناسێتەوە، ئەمەیش بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی دیاریکردنی بۆنی دەگمەنی دایکەکە دەبێت لەکاتی پێدانی شیر.
 

لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیش دایکان تێبینی ئەوە دەکەن کۆرپەلەکانیان جگە بەدەستی دایکیان شیر بەدەستی کەسانی دیکە ناخۆنەوە، ئەمەیش واتای ئەوەیە کۆرپەلەکە زیاتر ھۆگری دایکی بووە، ھەروەھا کۆرپەلە دوای لەدایکبوونی سێ ڕۆژ دەتوانێت تامی شیری دایکی لە شیری خانمێکی دیکە جیابکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەی کۆرپەلە لە سەرەتایی لەدایکبوونی بەچەند ھەفتەیەک ناتوانێت بەشێوەیەکی ڕوون سەیری شتەکانی دەوروبەری ببینێت، تەنھا بە دووری ٢٥ بۆ ٣٠ سم دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕوون بە بینین کەمێک لە شتەکان جیابکاتەوە، بۆیە کاتێک بە پلەی یەکەم دایک لە کۆرپەلەکەی نزیک دەبێتەوە ھەست بە بوونی دەکات.

 

بەشێوەیەکی دیاریکراویش لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کۆرپەلە تاکو تەمەنی دوو مانگی ئنجا دەتوانێت شێوەی ڕووخساری خێزانەکەی دەناسێتەوە، لەمیانی گەشەکردنی ھەستی بینینیان تاکو تەمەنی یەک ساڵی بەتەواوی کەسەکان لەیەکدی جیادەکاتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟