خێزان

مەرج و سوود و زیانەکانی لەدایکبوونی منداڵ لەناو ئاو

مەرج و سوود و زیانەکانی لەدایکبوونی منداڵ لەناو ئاو

 منداڵبوون لەژێر ئاو بە یەکێک لە ڕێگە سەردەمییەکانی منداڵبوون دادەنرێت لەناو خانماندا لەم سەردەمەدا، بەڵام تاکو ئێستەیش پرسیار لەسەر چۆنیەتی ڕێگەکە دەکرێت.
 

پزیشکانی بواری منداڵبوون ئاماژە بەوە منداڵبوون لەناو ئاوی شلەتێن، بە یەکێک لە ڕێگە کۆن و سەردەمییەکان دادەنرێت، بەڵام یەکێکە لەو ڕێگەیانەی چەند مەرجێکی پێویستە، لەگەڵ ئەوەیشدا سوود و زیانی خۆی ھەیە.
 

مەرجەکانی لەدایکبوونی کۆرپەلە لە ناو ئاو چیین؟
*سەرەتا دایکەکە دەبێت ئامادە بێت بەشێوەیەکی ئاسایی منداڵەکەی لەدایک بێت.
*دۆخی تەندروستی دایکەکە و کۆرپەلە جێگیر بێت.

 

ئەو خانمە سکپڕانە کامانەن کە نابێت لە ژێر ئاو منداڵیان ببێت؟
*ئەو دایکانەی ھەڵگری نەخۆشی پێستن، یان نەخۆشی ھەستیاری پێستیان ھەیە.
*ئەگەر منداڵەکە بە شێوەیەکی ھەڵە بێتە خوارەوە لە کاتی لە دایکبوونی.
*ئەو خانمانەی مەترسی خوێن بەربوونیان لەسەرە، یانیش ئەو خانمانەی لە لە دایکبوونی کۆرپەلەی پێشوویان تووشی خوێن بەربوون بوونە.
*ئەو خانمانەی کە منداڵی دووانەیان لە سکدایە.
*ئەگەر کۆرپەلەکە بەر لە کاتی خۆی لەدایک بێت.
*لە کاتی ژەھراوی بوونی سکپڕییەکە.
*لە کاتی توشبوون بە نەخۆشی ژەھراوی بوونی خوێن.

 

سوودەکانی ئەم ڕێگەیە:
*دایکەکە زیاتر ھەست بە ئاسوودەیی دەکات.
*دایکەکە دەکەوێتە سەر ئاوەکە کەمتر ھەست بە قوڕسبوونی لەشی دەکات.
*کەمتر کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەماری دایکەکە دەبێت.
*کاتێکی کەمتری پێویستە و ئازاری دایکەکە کەم دەکاتەوە.
*بەشێوەیەکی خێراتر منداڵەکە لە منداڵدانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو دەرچەی زێ.

 

زیانەکانی ئەم ڕێگەیە:
*کۆرپەلە پێویستی بە گواستنەوەی خوێن ھەیە، بەھۆی خوێن بەربوون لە ناوچەی ناوکە پەتک، ئەمەیش مەترسییەکی گەورە لەسەر منداڵەکە دروست دەکات.
*بەھۆی پاک نەبوونی ئاوەکە ڕەنگە منداڵەکە بەر میکرۆب و بەکتریا بکەوێت.
*بەھۆی ھەناسەنەدانەوە لەژێر ئاو، ڕێژەی سۆدیۆم زیاد دەبێت و دەبێتە ھۆی مردن، بەڵام زۆر بە دەگمەنی ئەمە ڕوودەدات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟