ستایل

نوێترین مۆدەی ڕەنگی ماکیاژەکان بۆ وەرزی ھاوین

نوێترین مۆدەی ڕەنگی ماکیاژەکان بۆ وەرزی ھاوین

خانمان بەشێوەیەکی گشتی گرنگی بە جۆر و مۆدەی ماکیاژەکان دەدەن، لەگەڵ ئەوەیشدا ئارەزوو دەکەن لەگەڵ جۆر و ڕەنگی جلوبەرگەکانیان بیگونجێنن.
 

بەھۆی ئەوەی کەرەستەی ماکیاژکردن بووەتە شتێکی بنەڕەتی لە ژیانی ڕۆژانەی خانمان بۆ دەرکەوتنی خانمان بەشێوەیەکی نموونەیی، ئەمەیش پێویستی بە سەلیقەیەکی زۆر و چۆنیەتی ھەڵبژاردنی مۆدەی ماکیاژ ھەیە.
 

بۆ مۆدەی ئەم وەرزی پێویستە خانمان زیاتر بەشێوەیەکی بوێرانە ڕەنگی ماکیاژەکانیان ھەڵبژێرن، ھەروەکو ئەمانەی خوارەوە:
*ڕەنگی سوری ھەناری بۆ پەمەیی: ئەم ڕەنگە لە وەرزی ھاوین گرنگییەکی زۆری ھەیە، وا باشترە ڕەنگی سووراو لە جۆری مات ھەڵبژێرن، ھەروەھا لەم کاتەدا تەنھا پێویستان بە بەکارھێنانی ماسکارا و ڕەنگی سەرڕوومەنی پەمەیی ھەیە.
*ڕەنگی پرتەقاڵی زەق: ئەگەر لەو جۆرە خانمان بوێرن و ئارەزووی گۆڕانکاری دەکەن، ڕەنگی سووراوی پرتەقاڵی بۆ لێوەکان و ڕەنگی خۆخی بۆ ڕوومەتەکان بەکاربھێنن.
*ڕەنگی پەمەیی بە لای خۆڵەمێشی: بە ھەموو پلە ڕەنگەکانییەوە، لە ھەموو ساڵێکدا ئامادەیە، بۆ ئەمساڵیش دەکرێت بۆ پشتی چاوەکان و لێوەکان پشت بەم ڕەنگانە ببەسترێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟