موزیک

ڕاپرسی جوانترین خانمە گۆرانیبێژی کورد بۆ ساڵی ٢٠١٦ ڕاگیرا

دوای ئەوەی"کەی مەگەزین"ڕاپرسی لەسەر جوانترین خانمە گۆرانیبێژی کورد کرد ماوەی ١٣ڕۆژە بەردەوامە،ئەمڕۆ لەلایەن بەشی تەکنیکی"کەی مەگەزین"ڕاپرسییەکە ڕاگیرا

بەشی تەکنیکی "کەی مەگەزین" لە ڕوونکردنەوەیەکی ئاشکرای کردووە و گوتی: دوای بەردەوام بوونی ١٣ ڕۆژ لە ڕاپرسییەکە ئەمڕۆ دوای بەدواداچوون ئەوەمان ئاشکراکردووە کە ویستراوە بە تایبەت کار بۆ سێ ھونەرمەند بکرێت و دەنگی ئەوان بەرزتر بێت، ئەوەی دوای ئەوەی ئێمە بۆ ھەر "IP"ـیەک وامان دانابوو چەند کەسێک بتوانێ دەنگبدات، چوونکە لە زۆربەی ماڵ و کۆمپانیاکان کۆمەڵێک کەس لەسەر یەک "IP" دەیان توانی دەنگ بدەن، ئەگەرنا ئێمە دەمانتوانی لە ھەر "IP"ـەک یەک کەس دەنگبدات، بەڵام تاکوو لە ماڵەکان و شوێنەکان کەسی دیکە بێبەش نەبێت، بەمجۆرەمان لێکرد.

 

زیاتریش ئاشکرایان کردووە و دەڵێن: ئێمە ھەموو ئەو "IP"ـمان لا ھەیە کە بە تایبەت ویستوویانە ھونەرمەندێک بە تایبەت لە ڕاپرسیەکە دەنگی زۆر بەدەست بێنی، ھەموو ئەو ناو و شوێنەیش لەلای بەشی تەکنیک پارێزراو دەبێت.

 

ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە: وەکوو چۆن لە سەرەتاوە "کەی مەگەزین" بێلایانانە کاریکردووە و ھەمیشە وادەبێت و بە ھیچ جۆرێک متمانەی خۆمان لەلای خوێنەر و تەماشاکەرانی خۆمان لەدەست نادەین و کارەکانیشمان بەڵگەیە بۆ ڕاستگۆی و ئازادانە کارکردمان بووە.

 

سەبارەت بە ڕاگرتنی یەکجاری ڕاپرسییەکەش دەڵێن: دوای ئەوەی ڕێکاری دیکە دەگرێتەبەر ڕاپرسییەکە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام ئەمجۆرە سیستەمەکە گۆڕانکاری بەسەردێت و بە ھیچ جۆرێک ڕێگە لە فێلکردن نادەین.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟