دراما

ھاوسەری ڕاستەقینەی "شوعلە"ـی درامای "دایک" ببینە

"گونسا" پاڵەوانی سەرەکی درامای "دایک" کە بە ڕۆڵی "شوعلە" ناسراو لە ژیانی تایبەتی خۆی ھاوسەرگیری کردووە.

"گونسا" کە بە کەسایەتی "شوعلە" ناسراوە زۆر کەس ڕقی لە کەسایەتی ناو دراماکەیەتی، بەڵام بە نواندنە جوانەکەی سەرنجی زۆر بینەری بەخۆی ڕاکێشاوە، ئەو لە ژیانی تایبەتی خۆی دوو ساڵ لەمەوبەر ژیانی ھاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی "ئەدیپ بوراک" پێکھێناوە.

 

"گونسا" لە ساڵی ١٩٨٦ لە بۆرسای وڵاتی تورکیا لەدایکبووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٨ باوک و دایکی لەیەکدی جیادەبنەوە و ئەویش لە خوشکی ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی ٢٠٠٣ لە بەشی ئەکتەری دەخوێنێ، لە کوردستان بە درامای "دایک" ناوبانگی دەرکردووە کە لە ئێستە لە کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس" پەخش دەکرێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟