تەندروستی

تێکەڵەی تەماتە و سەوزەی پونگ بۆ توانەوەی چەوری لەش

تێکەڵەی تەماتە و سەوزەی پونگ بۆ توانەوەی چەوری لەش

بەشێکی زۆری خەڵک بە دەست کۆبوونەوەی چەوری ناوچە جیاوازەکانی لەش دەناڵێنن، توانەوەی چەوریش کەمێک ماندوبوونی پێویستە و دەبێت ھەنگاوەکان بە وردی ئەنجام بدەن.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "لەھا مەگەزین"، تێکەڵەی تەماتە و سەوزەی پونگ، توانای توانەوەی چەوری ھەیە و بە ماوەیەکی کەم دەبنە خاوەنی لەش و لارێکی ڕێک و لاواز.
 

چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارھێنانی گیراوەکە:
*نیو کوپ تەماتە لە ئامێری کارەبایی بدەن، سێ تا چوار گەڵای سەوزەی پونگی بۆ زیادبکەن.
*بەر لە ژەمی بەیانیان پێویستە کوپێک لەم گیراوەیە بخۆنەوە، بۆ ماوەی سێ مانگ لە سەری بەردەوام بن، ھەست بە نەمانی چەوری ورگ دەکەن.
گرنگی ئەم پێکھاتەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ڤیتامین C پێکھاتووە کرداری توانەوەی چەوری خێرا دەکات، بە ھەمان شێوە سەوزەی پونگ لە ڤیتامین  A پێکھاتووە کرداری توانەوەی چەوری لە ناوچەی کەمەر خێرا دەکات.
 

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟