دراما

نادین و سیرین کێبڕکێ دەکەن

جوانترین ئەستێرەکانی لوبنانن

هەردوو خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی لوبنانی نادین نەسیم نەجیم و سیرین عەبدولنور، لە مانگی رەمەزاندا کێبڕکێی یەکدی دەکەن.

 

دراما عەرەبیەکان لە مانگی رەمەزاندا بینەرێکی زۆریان هەیە، بەتایبەت دراما لوبنانی و میسریەکان، بۆ رەمەزانی ئەمساڵ هەردوو درامای " الهيبة، خمس ونص" کێبڕکێ دەکەن و زۆرترین بینەریان هەیە، کە یەکەمیان سیرین عەبدولنور و دووەمیان نادین نەسیم نەجیم رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

درامای "الهيبة" لە ئێستادا وەرزی سێیەمیەتی، بەڵام ئەوەی بووەتە جێگای سەرنجی بینەران، لە وەرزی یەکەمدا نادین رۆڵی سەرەکی لەو درامایەدا دەگێڕا، بەڵام دواتر بەهۆی هەندێک ناکۆکیەوە لەو ستافە دابڕا و بەوهۆیەشەوە بینەری دراماکە کەمبوویەوە.

 

بەپێی بۆچوونی بینەرانی دراماکەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سیرین توانیویەتی سەرنجی هەوادارانی رابکێشێت کە لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگی سوری تەیم حەسەن رۆڵی سەرەکی دەبینن.

 

لە لایەکی دیکەوە هەندێک لە بینەران پێیانوایە بە پێچەوانەوە لەدوای وازهێنانی نادین لەو درامایە، چیرۆکەکە ناخۆش بووە و دەڵێن درامای " خمس ونص" کاریگەرترە، بەڵام دواجار لە کۆتایی رەمەزاندا دەردەکەوێت کامیان پڕبینەرتر بوون و براوە بوون.

 

نادین لەدایکبووی ساڵی 1984، باوکی لوبنانیە و دایکی تونسیە، یه‌کێکه‌ له‌ جوانترین خانمه‌کانی لوبنان، لەساڵی 2004 وەک شاجوانی لوبنان هەڵدەبژێردرێت.

 

سیرین عبدالنور لە ساڵی 1977 لە لوبنان لە دایک بوە، جگە لە کاری نواندن گۆرانیبێژێکی بەناوبانگیشە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟