سینەما

ئەکتەرێک کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا

"کاملیش باندی" ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ھیندی بەگوللەیەک کۆتایی بەژیانی خۆیھێنا.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕێکی ھیندی چەند ڕۆژێک بەر لەئێستە "کاملیش باندی" لەشاری "جابالبۆر" لەویلایەتی "مادیا برادیش" بەلێدانی گوللەیەک کۆتایی بەژیانی خۆیھێنا.

 

ماڵپەڕەکە ئەوەیشی ڕوونکردووەتەوە، ھەرچەندە ھۆکاری سەرەکی خۆکوشتنی ھونەرمەند بەڕوونی دیارنییە، بەڵام بەپێی دەنگۆکان بەھۆی ناکۆکی نێوان خۆی خێزان و ھاوسەرەکەی ئەمکارەی کردووە.

 

ئەکتەری بۆلیوود "کاملیش باندی" یەکێکە لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی بۆلیوود کە زیاتر ڕۆڵی ئەفسەری وەرگرتووە لەفیلم و دراما ھیندییەکان.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟