سینەما

"عادل ئیمام" وێنەیەکی دەگمەنی خۆی و ھاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

"عادل ئیمام" ئەکتەری کۆمیدی، وێنەیەکی دەگمەنی خۆی و ھاوسەرەکەی و کوڕەکەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت ھونەرمەند لە پشتەوەی ھەموویان وەستاوە.

لەسەر وێنەکە "عادل ئیمام" ئەکتەری کۆمیدی ئاماژەی بەوە کردووە، ھەندێک لە یادگارییەکان ناتوانرێت قەرەبوو بکرێنەوە، بەمەیش یە ھەزارەھا کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە جوانی و ئەنجامدانی نەشتەگەری جوانکاری ھاوسەرەکەیان کرد و سەرسامی خۆیان بۆ ھونەرمەند دووپات کردەوە.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "لەھا مەگەزین"، ھونەرمەند دوای ئەوەی کۆتا کاری درامی لە مانگی پەخشکرا، لە ئێستەدا بڕیاریداوە لە ساڵانی داھاتوو ھیچ گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای "تامر مورسی" مۆر نەکات، بەڵکو لەگەڵ براکەی "عێام ئیمام" دەرھێنەر کاربکات.
 

"عادل ئیمام" ئەکتەری کۆمیدی، ساڵی ١٩٤٠ لەوڵاتی میسر لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦٠ بۆ یەکەمجار کاری ھونەری ئەنجامداوە، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە ھاوسەرگیری ئەنجامداوە و بووەتە خاوەنی دوو کوڕ و کچێک.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟