ستایل

ئەگەر بەدەست خورانی پرچ بێزاربوویت ئەم رێگەیە تاقیبکەرەوە

ھەموو کەسێک ئارەزووی پرچێکی جوان و بریقەدار دەکات، بەڵام خورانی پرچ رێگر دەبێت لە ئارەزووەکان.

لە پێستی سەر زۆر جار خوران پەیدا دەبێت لەوانەیە ھۆکارەکەی تۆشکە و تۆز یاخود چەوری تاڵەکانی پرچ بێت، ئەمەیش بەھۆی کەم شۆرینەوە یاخود بەکارھێنانی خاوکەرەوە و وشک کەرەوەی پرچ دروست دەبێت، بە ئامادەکردنی ئەم جۆرە گیراوەیە چارەسەرە بۆ خورانی پرچ.


پێداویستییەکانی گیراوەکە:


*دوو کەوچک ئاوی لیمۆ.


*دوو کەوچک ڕونی زەیتون.


*دوو کەوچک ئاو.


چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەکە:


*ئاوی لیمۆ و رۆنی زەیتونەکە و ئاوکە تێکەڵ بە یەک دەکەین، پاشان بەباشی تێکی دەدەین، دواتر لە پرچتان بدەن، ئینجا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بە پەنجەکانمان لە ھەموو تەڵەکانی پرچمان دەدەین، دواتر بە ئاو دەیشۆین و وشکی دەکەینەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟