تەندروستی

ئەم خۆراکانە زیان بە جگەر دەگەیەنێت

ئەندامی جگەری مرۆڤدا یەکێکە لەئەندامە گرنگەکانی ناوەوەی لەش، ئەو ئەندامەیە کە لەش لە ماددە ژەھراوییەکان پاکدەکاتەوە لەڕێگەی خوێن.

کۆمەڵەی پزیشکی ئەڵمانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی جگەر ئایشکرایکردووە، خواردنی چەور و شیرنەمەنییەکان بە پلەی یەکەم زیان بەتەندروستی جگەر دەگەیەنێت، کاتێک ماددەی چەوری لەناو خانەکانی جگەر کۆدەبێتەوە، تووشی ھەوکردنی دەکات.

 

کۆمەڵەکە ئاماژەیشی بەوەکردووە، مەترسی ئەم نەخۆشییە لەوەدایە کە زۆربەی کات نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەرناکەون تاکوو نەخۆشییەکە تەشەنە نەکات.

 

لەکۆتاییدا کۆمەڵەکە ئامۆژگاری ھاوڵاتیان دەکات بەوەی واز لەخواردنی ڕێژەیەکی زۆری چەوری بھێنن، ھەروەھا بەشێوەیەکی سیستەمی پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدەن، لەگەڵ ئەوەیشدا ڕاھێنانی وەرزشی ئەنجامبدەن بۆ توانەوەی چەوری ناو لەش.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟