گیراوەکان

چۆنیەتی ئامادەکردنی قاوەی تورکی

چۆنیەتی ئامادەکردنی قاوەی تورکی

پێداویستییەکان:

* قاوەی نەھاڕاو.

* ھێلی ھاڕاو.

* شەکر بەپێی ئارەزوو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

* سەرەتا قاوەکە دەھاڕین.

* یەک کوپ ئاوی سارد دەخەینە سەر ئاگر دەتوانین شەکرەکەی بەپێی ئارەزوو تێیبکەین.

* کاتێک ئاوەکە گەرم بوو یەک کەوچک لە قاوەی ھاڕاوی تێدەکەین و بەردەوام تێکی دەدەین.

* یەک کەوچک لە ھێلی ھاڕاوی بۆ زیاد دەکەین.

* بەردەوام تێکی دەدەین لەسەر ئاگرێکی کەم تا قاوەکە دەکوڵێت.

*پاش کوڵان بۆ ماوەی یەک خولەک بەجێی دەھێڵین پاشان دەیخەینە ناو فنجانەوە.

تێبینی: نھێنی دروستکردنی قاوەی تورکی ئەوەیە بە دەستی خۆت دەنکی قاوەکان بھاڕیت و لەسەر ئاگرێکی زۆر کەم بیکوڵێنیت تاکو کەف دەکات.
 

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟