چێشت

ئامادەکردنی بۆرەک بەقیمە بەشێوازی تورکی

ئامادەکردنی بۆرەک بەقیمە بەشێوازی تورکی

پێداویستییەکان:
*بڕێک ڕۆن.
* دوو دانە پیازی وردکراو.
*نیو کیلۆ قیمەی گۆشتی بەرخ.
*خوێ.
*بیبەری سور و ڕەش.
*دوو کوپ ئاردی ڕەش و سپی.
*ئاو بەپێی پێویست.
*یەک دانە ھێلکە.
*دوو کەوچک ماست.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*سەرەتا بڕێک ڕۆنی زەیت ڕوو بکەنە ناو مەنجەڵێکی گەورە.
*دوو دانە پیازی وردکراوی بۆ زیاد بکەن بۆ ماوەی ٢ تا ٣ خولەک سەری داپۆشن و سوری بکەنەوە.
*قیمەی گۆشتی بەرخ بۆ سەر پیازە سورکراوەکە زیاد بکەن.
*کاتێک قیمەکە دەست بەکوڵان دەکات خوێ و بیبەری سور و ڕەشی بەسەردا بکەن.
*بۆ ئامادەکردنی ھەویرەکە، ئاردی ڕەش و سپی بکەنە ناو دەفرێکی قووڵ.
*بڕێک خوێی بەسەردا بکەن.
*بڕ بڕ ئاوەکەی بەسەردا بکەن و ھەویرەکەی پێ ئامادە بکەن.
*پێویستە ھەندێک توند بێت.
*سەری ھەویرەکە داپۆشن بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.
*ھەویرەکە بۆ ١٢ پارچەی یەکسان ببڕن.
*ھەویرەکان داپۆشن تا کاتی بەکارھێنان بۆ ئەوەی وشک نەبنەوە.
*پارچە ھەویرەکان زۆر تەنک بکەنەوە.
*لەناو سینییەکی فڕن نانەکە پان بکەنەوە.
*لەلایەکی دیکە، بۆ سۆسەکەی، ھێلکەیەک تێک بدەن.
*دوو کەوچک ماستی بۆ زیاد بکەن.
*بڕێک ڕۆنی زەیتی بۆ زیاد بکەن.
*بۆ شلکردنەوەی سۆسەکە ئاو بەکاربھێنن.
*بۆ ھەر پارچە نانێک سێ کەوچک لە سۆسەکە بەکاربھێنن.
*بە فڵچەیەک سۆسەکە بەسەر نانەکە بڵاو بکەنەوە.
*لەدوای چینی دووەم بڕێک قیمەکە سورکراوەکە زیاتر بکەن.
*پێنج تا شەش چین دروست بکەن، لەگەڵ زیاد بوونی چینەکان پێویستە ماوەی برژاندنیش درێژ بکەنەوە.
*لەناو فڕن لە پلەی گەرمی ٢٠٠ پلە بۆ ماوەی ٣٥ تا ٤٠ خولەک پێویستە بیبرژێنن.
  

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟