تەندروستی

چای لەناو مایکرۆوەیڤ گەرم بکەن و کۆمەڵێک سوود بەدەستبھێنن

ئامادەکردنی کوپێک چای پێویستی بە لێھاتوویی یان ماندوبوونێکی زۆر نییە، بەڵام لێرەدا ھەندێک وردەکاری ھەن کە بڕی ماددەی خۆراکی ناو گیراوەکە زیاد دەکەن.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "عەرەبیە"، ئامادەکردنی چای لەناو ئامێری گەرم کەرەوەی "مایکرۆوەیڤ" زیاتر تەندروسترە لەچاو کوڵاندن و دێم کردنی گیراوەکە لەسەر ئاگر.
 

"کوان فۆنگ" پزیشکێکی ئوستورالییە ڕایگەیاندووە، زۆربەی ئەو کەسانەی کە ئارەزووی خواردنەوەی چای دەکەن، ئەم فێڵەیان نەزانیوە، بۆیە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە ئامادەکردنی چای لەناو فڕنی گەرم کەرەوەی "مایکرۆوەیڤ" زیاتر بە سوودترە بۆ تەندروستی لەچاو ئەوەی کە دەیکوڵێنن.
 

ھۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ، "مایکرۆوەیڤ" پارێزگاری لە ٨٠% ـی پێکھاتەی بایلۆجی گیراوەی چایەکە دەکات، لەوانەیش وەکو کافایینە کە بەسوودە بۆ پێدانی وزە و چالاکی کرداری مێتابۆلیزمی لەش، جا چ چایەکە ڕەش بێت یان سەوز، پارێزگاریش لە ماددەی "بۆنیفینۆڵ" دەکات، کە یەکێکە لە گرنگترین ماددە دژە ئۆکسانەکان، ئەمەیش پەیوەستە بەو نەخۆشیانەی کە تووشی مولوولەکانی خوێن دەبن، ڕێگریش لە بەرزبوونەوەی چەوری کۆلیسترۆڵ و  پاڵپەستۆی خوێن و شەکر دەکات.
 

ھەروەھا بە ڕێژەی ٧٠% پارێزگاری لەماددەی سیانین دەکات، ئەویش ماددەیەکە ترشە ئەمینییەکان ھەستی حەوانەوەی لەش زیاد دەکات، جگەلەوەیش پارێزگارییەکی زۆریش لەماددەی فینۆلاتی دژە ئۆکسان دەکات، ئەویش بەھەمان شێوە ناھێڵێت خانە شێرپەنجەییەکان گەشە بکەن لەناو لەشدا.
 

لە کۆتاییدا پزیشکەکە ئاماژەیشی بەوە داوە لەبەر ئەم ھۆکارانە، پێویستە دوو کوپ تا سێ کوپ چای بخۆنەوە، جا چ چای سەوز یان ڕەش بێت، بۆ ئەم مەبەستەیش بڕێک لە چای وشک بکەنە ناو کوپێک و ئاوی بەسەردا بکەن، بۆ ماوەی ٣٠ چرکە لەناو مایکرۆوەیڤ گەرمی بکەن، دواتر بیخۆنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟