شیرینی

ئامادەکردنی چینی قشتە بەمیوەی سێو و بادەم

ئامادەکردنی چینی قشتە بەمیوەی سێو و بادەم

پێداویستییەکان:
*دوو کوپ سێوی سەوزی وردکراو.
*دوو کوپ قشتە بەتامی فستق.
*دوو کوپ چەرەزاتی ھاڕاوی تێکەڵ.
*یەک کوپ بادەمی وردکراو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*لەناو دەفری پێشکەشکردن، چینێک لەچەرەزاتی تێکەڵ دابنێن.
*چینێک قشتەی فستقەکەی بەسەردا بکەن.
*سێوی وردکراوی بەسەردا بکەن.
*چەند جارێک چینەکان دووبارە بکەنەوە، ئنجا بەبادەم بیڕازێننەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟