چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "گەوھەری برنج"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "گەوھەری برنج"

پێداویستییەکانی:


* یەک گڵاس برنجی خڕ.


* نیو دەستە مەعدەنوس.


* نیو دەستە شبیت.


* نیو دەستە پونگ.


* نیو پیاز.


* خوێ.


* بیبەری ڕەش.


* دوو ھێلکە.


* ١٠٠ گرام پەنیری سپی.


* دوو کەوچک ئارد.


* نیو کەوچکی چای پیکن پاودەر.


* ڕۆنی زەیت.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* سەرەتا برنجەکان بشۆن و بیکوڵێنن.


* پیاز و پونگ و مەعدەنوس و شبیت و پەنیرەکە ورد بکەن، دواتر لەگەڵ ئارد و پیکن پاودەر و خوێ و بیبەری ڕەش و ھێلکەکان تێکەڵی بکەن.


* دواتر برنجەکەیشی تێکەڵ بکەن.


* ئینجا ڕۆنەکە زۆر گەرم بکەن و گیراوەکە کەوچک کەوچک بخەنە ناوی.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟