چێشت

ئامادەکردنی شلەی گۆشت بەڕێگەی مەغریبی

ئامادەکردنی شلەی گۆشت بەڕێگەی مەغریبی

پێداویستییەکان:
*یەک کیلۆ گۆشتی بەرخ.
*پێنج دانە گێزەر.
*٥٠٠ گرام قەرنابیت.
*٥٠٠ گرام فاسولیا.
*پێنج سەلک پیاز.
*یەک سەلک سیر.
*دوو کەوچک خوێ.
*یەک کەوچک زەعفەران.
*یەک کوپ ڕۆن.
*دوو کەوچک زیرە.
*یەک کەوچک بیبەری ڕەش.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*گۆشتەکە وردبکەن، خوێ و زەعفەران و زیرەکە و بیبەرە ڕەشەکەی بەسەردا بکەن.
*گۆشتەکە لەناو بڕێک ئاو بکوڵێنن.
*گۆشتە کوڵاوەکە بکەنە ناو سینییەکی فڕن و بەڕۆنەکە چەوری بکەن، لەناو فڕن سوری بکەنەوە.
*سەوزەکان ھەموو بەیەکەوە بکوڵێنن.
*گۆشتە سورکراوەکەی بەسەردا بکەن و بۆ ماوەی چەند خولەکێک بیکوڵێنن، پاشان پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟