شیرینی

ئامادەکردنی کێکی رۆڵات بە کرێم

ئامادەکردنی کێکی رۆڵات بە کرێم

پێداویستییەکان:
*سێ زەردێنەی ھێلکە.
*٢٠ گرام شەکر.
*١٥ مللیتر ڕۆنی زەیت.
*١٠ مللیتر شیر.
*یەک کەوچک ڤانێلا.
*١٥ گرام کاکاو.
*٢٠ گرام ئارد.
*سێ سپێنەی ھێلکە.
*٣٠ گرام شەکر.
*٢٠٠ مللیتر کرێم.
*١٥ گرام شەکر بۆ کرێمەکە.

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ھێلکە و شەکرەکە تێکەڵ بکەن، بەباشی تێکی بدەن تا شەکرەکە دەتوێتەوە.
*١٥ مللیتر لە ڕۆنی زەیت تێبکەن.
*١٠ ملیلتر شیر بۆ زیاد بکەن و تێکی بدەن.
*یەک کەوچک چای ڤانێلای شلی بۆ زیاد بکەن.
*١٥ گرام کاکاوی تێ بکەن.
*٢٠ گرام ئاردی تێ بکەن.
*بەوریایی تێکی بدەن بۆ ئەوەی پێکھاتەکە نەبێتە گرێ.
*لەناو دەفرێکی دیکە، سێ سپێنەی ھێلکە تێکەڵاو بکەن.
*٣٠ گرام شەکری بۆ زیاد بکەن.
*تێکی بدەن تا دەبێتە پێکھاتەیەکی کرێمی.
*چارەکێکی پێکھاتە سپییەکە زیاد بکەن بۆ پێکھاتە قاوەییەکە.
*پاشان بەرەبەرە پێکھاتە سپییەکە زیاد بکەن بۆ پێکھاتە قاوەییەکە.
*ھەویرەکە ڕوو بکەنە سەر سینییەکی فڕن کە کاغەزی چەوری لەسەر ڕاخرابێت.
*ھەویرەکە بەکەوچکێک پان بکەنەوە.
*سینییەکە کەمێک بتەکێنن بۆ ئەوەی ھەویرەکە بەباشی بڵاو ببێتەوە.
*بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەپلەی گەرمی ٢٠٠ پلە بیبرژێنن.
*کەمێک سینییەکە بتەکێنن بەجێی بھێڵن تا سارد دەبێتەوە.
*٢٠٠ ملیلیتر لەکرێمی خەست.
*١٥ گرام شەکری بۆ زیاد بکەن.
*پێکھاتەکە بەباشی تێکەڵ بکەن.
*کاغەزی بنکی کێکەکە لابدەن.
*کرێمە سپییەکە لەسەر ڕووی ناوەوەی کێکەکە بڵاو بکەنەوە بەڵام با بەشێوەیەکی تەنک بێت.
*کێکەکە لول بدەن بەیارمەتی کاغەزەکە.
*بە شەکر و کاکاوی پۆدرە بیڕازێننەوە.
*لەکۆتایی کێکە بە چەقۆ ببڕن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟