شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کێکی ڕۆژی لەدایکبوون بەمیوە"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کێکی ڕۆژی لەدایکبوون بەمیوە"

پێداویستییەکان:


* ١٠ ھێلکە.


* یەک کوپ و نیو شەکر.


* دوو کوپ ئارد.


* ڤانێلا.


* یەک کەوچک پیکن پاودەر.


* دوو پاکێت کرێمی شانتی ڕەنگی سپی و قاوەیی.


* میوە بەپێ ئارەزوو بۆ ڕازاندنەوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* سەرەتا سپێنەی ھێلکە لەزەردێنەکە جیابکەنەوە.


* زەردێنەی ھێلکەکە بۆ شەکرەکە زیادبکەن و بەباشی لێکیبدەن.


* سپێنەی ھێلکەکە بەئامێری کارەبایی لێکبدەن تاکوو کەفی لێ دروست دەبێت.


* ئارد و ڤانێلاکە بۆ سەر زەردێنەی ھێلکەکە زیادبکەن و تێکەڵیبکەن.


* لەکۆتاییدا سپێنەی ھێلکەکەی بکەنە سەر و بەباشی تێکەڵیبکەن.


* ھەویرەکە بکەنە ناو قالبێکی چەور کراو، لەناو فڕن لەپلەی گەرمی مامناوەند بیبرژێنن.


* کرێمەکە بەئاو بگرنەوە و میوەکان وردبکەن.


* کێکە بکەنە دوو کەرت لەناوەڕاست، کرێمی سپییەکەی بەسەردابکەن و دووبارە پارچەکان بخەنەوە سەر یەکدی.


* بەکرێمە سپییەکە دایپۆشن، بەمیوەکان بیڕازێننەوە، بەکرێمە قاوەییەکە بیڕازێننەوە، دەتوانن شوکولاتەی بەسەردابکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟