چێشت

ئامادەکردنی کفتە بەئارد و پەتاتە

ئامادەکردنی کفتە بەئارد و پەتاتە

پێداویستییەکان:
*سێ دانە پەتاتە.
*خوێ و بەھارات بەپێی ئارەزوو.
*سێ چارەکە کوپێک ئارد.
*نیو کوپ گیراوەی لیمۆ.
*سێ دەنک سیری وردکراو.
*دوو دانە پیازی وردکراو.
*یەک کیلۆ گۆشتی قیمەکراو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*پەتاتەکان ورد ورد بکەن.
*قیمەکە لەگەڵ بەھارات و خوێ و پەتاتەکە بەشێوەی تۆپی خڕ خڕ کۆبکەنەوە، لەناو ڕۆن سوری بکەنەوە.
*بەئامێری کارەبایی سیر و پیاز و گیراوەی لیمۆ و ئاردەکە لێک بدەن.
*لەناو سینییەکی فڕن، تۆپی گۆشتەکان ڕیز بکەن و سۆسی ئاردەکەی بەسەردا بکەن.
*لەناو فڕن بۆ ماوەی ٤٠ خولەک لەپلەی گەرمی ١٨٠ دایبنێن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟