پێداویستیەکان:
* ٥٠٠ گرام گێزەر.
* سێ کەوچک ئارد.
* دوو کەوچک کەرە.
* یەک ھێلکە.
* کەمێک شبیتی وورکراو.
* کەمێک مەعدەنووسی وورکراو.
* یەک کەوچکی بچوووک کەمون.
* خوێ.
* بیبەری ڕەش.
* یەک پەرداخ ڕۆن ( بۆ سوورکردنەوە).
* نیو پیاڵە ئارد ( بۆ سوورکردنەوە).
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
* گێزەرەکان بشۆنەوە و پاکی بکەنەوە.
* لە مەنجەلێکدا کەمێک بیکوڵێنن تا نەرم دەبێت.
* دواتر بیھاڕن تا وەکو ھەویری لێدێت.
* ئاردەکە کەمێک سوور بکەنەوە لەناو کەرەکەدا و دواتر داینێن تا سارد دەبێتەوە.
* پێداویستیەکان تێکەڵ بکەن و بیشێلن تا وەکو ھەویری لێدێت.
* ئینجا تۆپی بچووکی لێدروست بکە و وەکو کوبە پانی بکەوە و سووری بکەنەوە، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.
چۆنه بهلاتهوه؟