جۆراوجۆر

ئامادەکردنی نان بە تەحین بۆ ژەمی بەیانیان

ئامادەکردنی نان بە تەحین بۆ ژەمی بەیانیان

پێداویستییەکان:
 *دوو کوپ ئارد.
*خوێ.
*یەک کوپ ونیو ئاوی گەرم.
*دوو کەوچک شەکر.
*یەک کوپ کەرەی تواوە.
*دوو کەوچک تەحین "راشی".

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ئارد و خوێ بخەنە ناو دەفرێک.
*کەم کەم ئاوەکەی بۆ ناو دەفرەکە زیاد بکەن، بەڵام پێویستە نەھێڵن ھەویرەکە گرێ دروست بکات.
*ھەویرەکە بەپارچەی یەکسان ببڕن.
*ھەویرەکە بکەنە سێ تۆپی گەورەی خڕ.
*ھەریەکەیان بەشێوەی نان پان بکەنەوە.
* لەناو دەفرێک شەکر و تەحین زیاد بکەن بۆ کەرەی تواوە.
*پێکھاتەکە بەسەر ھەرسێ نانەکەدا بڵاو بکەنەوە.
*کونێک لەناوەڕاستی نانەکە بکەن بەرەو دەرەوەی نانەکە دەستان ببەن، ئنجا لوولی بدەن و پاشان لوولدراوەکە بکەنە  دوو کەرت و بەشێوەی لولپێچ بیپێچنەوە.

*ئەو پارچە ھەویرانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەجێی بھێڵن.
*نانەکە لەناو قاپەکە دەربکەن.
*بڕێک کەرە لە نانەکە بدەن و پێی چەور بکەن.
*لەناو تاوەیەکی تیڤاڵ دانە دانە نانەکان سوربکەنەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟