شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی "سمیتی خێرا"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "سمیتی خێرا"

کەرستەکانی سمیتی خێرا:


* دوو دانە زەردێنەی ھێلکە.


* یەک پیاڵە مارگەرینی تواوە.


* یەک پیاڵە ماست.


* ١/٢ پیاڵە ڕۆنی زەیت.


* یەک کیسە پیکن پاودەر.


* خوێ.


* ئارد.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی سمیتی خێرا:


* ڕۆنەکان و ماست و زەردێنەکان بخەنە ناو دەفرێک و تێکەڵیان بکەن.


* پیکن پاودەرەکە بخەنە ناو ھەویرەکە و بیشێلن تا نەرم دەبێت.


* ١٥خولەک بەجێی بھێڵن تا ھەویرەکە ھەڵدەستێ، دواتر پارچە پارچەی بکەن و بەشێوەی سیمیت لێکیان بئاڵێنن، دواتر زەردێنەی ھێلکەیان لەسەر بدەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟